بەم خۆراكانە ڕێگری لە ئازاری پشت بكە

ليست هناك تعليقات

ئازاری پشت زۆرکات بەهۆی خراپی سیستمی خۆراک و باری نوستنی ناتەندروستەوە دروست دەبێت، کە دەتوانرێت بە رێککردنەوەی ئەو گرفتانە چارەسەری ئازاری پشت بکرێت.

ئازاری پشت جۆرێکی باوە لە نێو خەڵکیدا کاریگەریی لەسەر شێوازی ژیانی هەندێک کەس دروست دەکات، هەروەک بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا ئێن ئێچ ئێس ئاماژەی پێکردووە.

دەکرێت لە قۆناغەکانی سەرەتای ئازارەکەدا رێگری لە زیادبوون و دروستبوونی ئازاری پشت بکرێت، ئەویش لە رێگەی گۆڕینی سیستمی خۆراکی بۆ شێوەیەکی تەندروست.

پرانکۆ بربا پزیشکی ئێسک ئاشکرایکردووە، بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت دەستبکرێت بە خواردنی پەتاتەی شیرین لە ژەمەکانی نانخواردندا، چونکە دژە هەوکردنە و کلیلی نەمانی ئازاری پشتە.

بربا وتوویەتی "هەندێک خۆراک هەوکردنەکان زیاد دەکەن، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە لە بەرامبەردا چەند جۆر خۆراکی تر ئەو گرفتەیە کەمدەکەنەوە و حاڵەتەکە باشتر دەکەن، لەوانەش پەتاتەی شیرین کە هەوکردن ناهێڵێت و دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی گرنگ".

رونیشیکردووەتەوە، دەتوانرێت لەگەڵ پەتاتەی شیریندا بۆ ژەمی ئێواران ماسی بخورێت وەک ماسی سەلەمون، کە بەهەمان شێوە ئەویش دژە هەوکردنە، زەعتەریش بکرێتە خۆراکەکانەوە، چونکە دژە هەوکردنە و چالاکی جەستە زیاد دەکات و هەستی ئازار کەمدەکاتەوە.

دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لەپاڵ ئەو خۆراکانەدا ڕێنمایی خەڵکی دەکات، ڕۆژانە بەشێوەی ڕێکخراو جوڵە وەرزشییەکان بکەن کە رێگری لە دروستبوونی ئازاری پشت دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif