ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانەكانی ژێرپەنجە

ليست هناك تعليقات


زانایان لە زانكۆی مۆسكۆ ئاشكرایانكرد كە دەرمانی ڤیتامین B1 - cocarboxylase بە بڕێكی زۆر كاریگەی باشی دەبێت لەسەر خانە شێرپەنجەییەكانی سییەكان بەبێ ئەوەی كار لەسەر خانە ئاساییەكان بكات. 

بەپێی بڵاوكراوەیەكی زانكۆكە، Cocarboxylase شێوە دەرمانی ڤیتامین B1-ە كە بەشێوەیەكی بەرفراوان لە بواری پزیشكدا بۆ نەخۆشی شەكرە و كێشەكانی گورچیلە و جگەر و دڵ و هەندێك نەخۆشی تر بەكاردەهێنرێت.

ڕونیشیكردەوە، توێژینەوە لەسەر خانە شێرپەنجەییەكان لە تاقیگەدا ئەنجامدراون و دەركەوتووە ڤیتامینەكە هاوشێوەی دەرمانی سیسبلاتین كاردەكات كە ئەمەی دواییان بۆ چارەسەری شێرپەنجەی سییەكان بەكاردێت.

شێرپەنجەی سییەكان بە یەكێك لە دژوارترین جۆرەكانی شێرپەنجە دادەنرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif