بچوککردنەوەی گەدە

ليست هناك تعليقات


دكتۆر فایق گوڵپی نوسیویەتی
-
قەڵەوی یەکێک لە نەخۆشیەکانی سەردەمە کە چەندان نەخۆشیتر لەگەڵ خۆی دێنێت، کەمخواردن و وەرزشکردن و دەرمانخواردن و نەشتەرگەری، بۆ چارەسەری نەخۆشی قەڵەوی بەکاردێن، بەڵام نەشتەرگەری لە هەموویان کاریگەرترە و بە تەواوی کۆتایی بە قەڵەوی دێنیت، لە ناو نەشتەرگەریەکانیشدا، نەشتەرگەری بچووککردنەوەی گەدە( sleeve gastrectomy) ئەنجامی باشترە و کەمترین ماکی هەیە.

نەشتەرگەری بچوککردنەوەی گەدە بە ئامێری هەناوبینی( laparoscope) دەکرێت، کەمترین خوێنی لێدەروات، ئازاری کەمە، سکی نەخۆشەکە ناشیرین ناکات، زوو لەسەر جێگە هەڵدەسێتەوە، زوو دەست بە چالاکی دەکاتەوە و چاکدەبێتەوە.

لە نەشتەرگەریەکەدا بە ٤-٥کونی ١سم و نیو سم، دەچیتە ناو سکی نەخۆشەکەوە، سەرەتا بە ئامێری تایبەتی وزەدار، گەدە لە پەردە چەوری ناوسک جیادەکەیتەوە، دوای ئەوە نزیکەی ٨٠٪ گەدە لەمسەر بۆ ئەوسەر بە ئامێری ستاپلەر( stapler) دەبریت و دەیدوریتەوە، نزیکەی ٢٠٪-٢٥٪ گەدە دەهێڵیتەوە.

دوای نەشتەرگەریەکە نەخۆشەکە وەک جاران خواردنی زۆری پێناخورێت و کێشی دادەبەزێت.بە هۆی بچووکردنەوەی گەدەوە، بە خواردنێکی کەم گەدە پڕدەبێت و نەخۆشەکە زوو هەست بە تێربوون دەکات.بە هۆی بڕینی گەدەوە، هۆرمونی گریلین( ghrelin) لە جەستەدا کەم دەبێتەوە، ئەم هۆرمونە لە گەدەوە دەرژێتە ناو خوێن و کاردەکاتە سەر مێشک و ئارەزووی خواردن زیاد دەکات،کە بەشێکی گەدە ببڕێت هۆرمونەکە کەمدەبێتەوە و کەسەکە ئارەزووی خواردنی کەم دەبێتەوە.

بچوووکردنەوەی گەدە تەنها کێشی نەخۆشەکە دانابەزێنێت، تەنها سەروسیمای قەڵەوەکە رێکناخاتەوە، بە رێژەی ٧٠٪-٨٠٪ نەخۆشیەکانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و شەکرەوە تەنگەنەفەسی کاتی خەوتن و ئازاری پشت و ئەژنۆ و میز رانەگرتن، چارەسەر دەکات و کاریگەریەکانیان کەمدەکاتەوە. ا


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif