یانەیەكی نوێ دادەمەزرێنێ

ليست هناك تعليقات

زینه‌دین زێدانی فڕه‌نسی و راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی، ئێستا له‌ وڵاتی فڕه‌نسایه‌ و پرۆژه‌یه‌كی نوێی تۆپی پێی له‌و وڵاته‌ كرده‌وه‌.

زێدانی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری ریال مه‌درید، پرۆژه‌یه‌كی نوێی كرده‌وه‌ به‌ ناوی (یانه‌ی زێدان فایڤ) كه‌ ئامانجی پێگه‌یاندنی یاریزانه‌ و له‌ سه‌ره‌تادا وه‌كو ئه‌كادیمیایه‌ك ده‌بێت.

زیزۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی یانه‌ تازه‌كه‌ی گوتی:”ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ له‌ وڵاته‌كه‌م كردمه‌وه‌، ئامانج پێگه‌یاندنی منداڵانی وه‌ڵاته‌كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ ببنه‌ یاریزانی باش، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا سه‌رنجم له‌سه‌ر ریال مه‌دریده‌ و ده‌مه‌وێت له‌ وه‌رزی داهاتوو نازناوه‌كان به‌ده‌ستبهێنین، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نساش، له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی بگرمه‌ ئه‌ستۆ”.







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق