وەزیری دەرەوەی ئێران لە لوبنانە

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ هەینی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە لوبنان و بڕیارە لەگەڵ هاوتاکەی لە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

لە راگەیێندراوێکیدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، رۆژی هەینی 14ی ئەم مانگە، محەممەد جەواد زەریف بە سەردانێک گەیشتووەتە لوبنان و لەگەڵ شەربل وەهبە، وەزیری دەرەوە لە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە و هەروەها گەورە بەرپرسانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاند: سەردانەکەی جەواد زەریف تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت و چۆنیەتی پێشکەشکردنی هاوکارییەکان بە لوبنان و هەروەها خستنەڕووی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا.

محەممەد جەواد زەریف یەکەمین بەرپرسی ئێرانە و هەروەها یەکێکە لە بەرپرسە بیانییە کەمەکانە کە سەردانی لوبنان دەکات.

سەردانەکەی جەواد زەریف لەکاتێکدا دێت خۆپیشاندانەکانی لوبنان دژ بە دەسەڵاتی سیاسی بەردەوامن و بەشی زۆریان داوای هەڵوەشاندنەوەی هەموو دامەزراوە حکومییەکان دەکەن.

هاوکات بەشێک لە لوبنانییەکان حیزبوڵڵای لوبنان بە بەرپرس لە تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت دەزانن و داوای سزادانی گەورە بەرپرسانی حیزبەکە دەکەن.

تەقینەوەکەی بەیرووت کە رۆژی 4ی ئەم مانگە لە بەندەری بەیرووت بەهۆی گڕگرتنی کۆگایەکی نیتراتی ئەمۆنیۆم روویدا، کوژرانی 171 کەس و برینداربوونی نزیکەی شەش هەزار کەسی لێکەوتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif