توركیا و یۆنان هەڕەشە لەیەك دەكەن

ليست هناك تعليقات

دوای ئەوەی تورکیا کەشتییەکی بە ناوی ''ئۆروچ رەئیس'' ناردە سنوورە ئاوییەکانی یۆنان-تورکیا، گرژییەکانی نێوان ئەنقەرە و ئەسینا روویان لە هەڵکشان کردووە.

نیکۆس دەندیاس، وەزیری دەرەوەی یۆنان پێشتر باسی لەوە کردبوو کە ئەگەر تورکیا سنوور ببەزێنێ مافە نێودەوڵەتییەکانیان بەکاردەهێنێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیا رەتیدەکاتەوە سنوورە ئاوییەکانی یۆنانی بەزاندبێت.

لەم دوو رۆژەدا حکومەتی یۆنان سەربازانی و بەتایبەتیش هێزە دەریاییەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە، تەنانەت ئەو سەربازانەی لە مۆڵەتدان بانگکراونەتەوە ریزەکانی سوپا. هاوکات فەرەنسا پشتگیریی خۆی بۆ یۆنان راگەیاندووە و لە چەند مانۆڕێکی سەربازیدا هاوکار بووە لەگەڵ هێزەکانی ئەسینا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردبووەوە کە کەشتیی ''ئۆروچ رەئیس'' لەلایەن کەشتییەکی جەنگیی یۆنانەوە هێرشیکراوەتەسەر. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمبارەیەوە گوتی: "پێمانگوتن نەکەن هێرش بکەنە سەر کەشتییەکەمان، ئەگەر ئەمە بکەن باجەکەی بە قورسی دەدەن".

رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها رەخنەی تووندی لە پاریس گرت بەوەی پشتگیریی یۆنان دەکات.

تورکیا تاوەکو ئێستا چەند جارێک کەشتیی ناردووەتە باکووری دەریای ناوەڕاست و بەدوای گازی سرووشتی و سەرچاوەکانی دیکەی وزەدا دەگەڕێت.

هەرچەندە ماوەیەک بوو کاری گەڕان و پشکنینی وەستاندبوو، بەڵام دوای ئەوەی 6ی ئابی 2020 یۆنان و میسر لە قاهیرە رێککەوتنێکیان لەبارەی سنوورە ئاوییەکانی دەریای ناوەڕاست واژۆکرد، تورکیا نیگەرانیی لێ نیشت و وەکو کاردانەوە دەستی بە کارەکانی گەڕان لە دەریای ناوەڕاست کردەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif