داوای بەکارهێنانی هێز دژی تورکیا دەکەن

ليست هناك تعليقات

تادێت کاردانەوەکان لەسەر بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق زیاتر دەبن. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و گرووپە چەکدارەکانی وەکو حەشدی شەعبی داوای بەکارھێنانی ھێز دەکەن دژی تورکیا، لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراقیش داوایکردووە کە حکومەت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لەسەر تورکیا تۆماربکات.

عەباس عەنبوری، راوێژکاری لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان دەڵێت "پێش دوو رۆژ لەمەوبەر لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکیان دەرکرد، تەنھا ئیدانەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان ناکات کە لە باکووری عێراق لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدەدرێت، کە دوو لە ئەفسەرانی پاسەوانی سنوور بوونە قوربانی، بەڵکو لەو بەیاننامەیەدا داوا لە حکومەتی عێراق کراوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆماربکات و ئەم بابەتە زیاتر بوروژێنێت".

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ساڵی 2019 نزیکەی 16 ملیار دۆلار بووە، ئەمەش بە کارتێکی دەستی حکومەتی عێراقە کە دژی تورکیا بەکاریبهێنێت جگە لە بەکارهێنانی هێز .

ئەو هەڵوێستەی حکومەتی عێراق لەکاتێکدایە کە هێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سنوورەکانی عێراق شتێکی تازە نییە، هەڵوێستی حکومەتی عێراقی لەمکاتەدا هەرچەند تووندیش بێت، خەڵکی لە شەقامەکانی عێراق پێیانوایە دەبووایە عێراق ساڵانێک بەر لە ئێستا رێگریی لەو هێرشانە کردبایە و خەڵکی سڤیل و فەرماندە سەربازییەکانی نەبوونایەتە قوربانیی هێرشەکانی تورکیا.

بەشێک لە دانیشتووانی بەغدا توڕەن لە ھێرش و بۆردوومانەکانی تورکیا، دەشڵێن سوپای عێراق لە تورکیا کەمتر نییە و پێویستە عێراق بەرپەرچیان بداتەوە.

عەدنان عەبود، دووکاندار ئاماژەی بەوە کردووە "یەکەم شت لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە وەکو خۆیان وەڵامیان بداتەوە، ئەگەرنا با لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکات، چونکە ئێمە وڵاتێکین دەستدرێژیمان کراوەتەسەر".

د. حوسێن ئەحمەد خانەنشینە و دەڵێت "بەڵێ سوپای تورکیا لە عێراق بەھێزتر نییە، عێراقی ناسراوە بە زیرەکی و نیشتمانپەروەری، ئەگەر بە جوانی کاربکەین زۆر شت بەدەستدەهێنین".

‎ساڵی 1983 تورکیا و عێراق رێککەوتنێکیان واژۆکرد بەناوی "پەیمانی هەماهەنگی و ئاسایشی سنوور"، بەپێی رێککەوتنەکە، هەردوولا دەتوانن بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بچنە ناو خاکی یەکدییەوە، بەڵام لە ساڵی 1991ـەوە عێراق رێککەوتنەکەی ھەڵپەسارد، بەڵام تورکیا لە بۆردوومانکردن و بردنەپێشەوەی هێزەکانی بەردەوامەچۆنی 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق