ئیمارات یەکەم رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکرد

ليست هناك تعليقات


کۆمپانیای ئەپێکسی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان، کە کۆمپانیایەکی دەوڵەتی ئیماراتە یەکەم رێککەوتنی ستراتیژی تایبەت بە توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی واژۆکرد.

ئاژانسی هەواڵەکانی ئیمارات، ناسراو بە وام، رایگەیاند "کۆمپانیای ئەپێکسی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنان رێککەوتنێکی لەگەڵ گرووپی تیرای ئیسرائیلی واژۆکرد".

هاوکات، خەلیفە یوسف خوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای ئەپێکس بە ئاژانسەکەی راگەیاند: "رێککەوتنەکە دەستپێکی کارەکانە بۆ بازرگانی و هاوبەشیی راستەقینە لەنێوان کەرتەکانی کار لە ئیمارات و ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندی و خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، بە رێگەی توێژینەوە و تاقیکردنەوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

ئامانج لە رێککەوتنەکەی نێوان هەردوو کۆمپانیاکە بەرهەمهێنانی ئامێرێکە بۆ ئاشکراکردنی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەرەپێدانی توێژینەوە تایبەتەکان بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

ئەم رێککەوتنەی نێوان کۆمپانیای ئەپێکسی ئیماراتی و گرووپی تیرای ئیسرائیلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئەبو زەبی واژۆکرا، دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی و دەستپێکردنی پەیوەندی دیپلۆماتی لەنێوان ئیمارات و ئیسرائیل هات، کە پێنجشەممەی رابردوو راگەیەندرا.

بە واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیمارات بووە سێیەم وڵاتی عەرەبی دوای میسر و ئوردن کە رێککەوتنی ئاشتییان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆکردووە و پەیوەندی فەرمییان لەگەڵیدا هەیە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif