مەهێڵن پەرلەمانی سۆشیال میدیا داخرێت

ليست هناك تعليقات

شێرکۆ سەعید
-
دوابەدوای بەرتەسک بونەوەی ئازادیەکان ، دوای پتەوبونی دەسەڵاتی سەرمایەدارو بەهێزبونی حزبی کۆمپانیاو پوچەڵ بونەوەی کوردایەتی و بەژێرپیوەبونی چەمکی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ ، دەسەڵاتی حزبی بنەماڵەیی بەرژەوەندی خوازی کوردی دەیەوێت حوکمی بنەماڵەیی زۆرە ملێی بچەسپینیت ، هەربۆیە هەیبەتی بۆ پەرلەمان نەهیشت چونکە پێویستی بەپڕۆژەو بەدوادا چون و لێپێچینەوە نیە ، پاشان بەیاسا ئازادی خۆپیشاندان و دەنگی ناڕازێ تەلبەند کرد ، ئۆپۆزسیونی پەرتەوازەو ئاتاجی دەستی پارەی حزب کرد ، سەندیکای ڕۆژنامەنوسان هونەرمەندان ڕۆشنبیران بونە بارەگای حزبی و هەموویان ماوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کردنیان بەسەر چوە ، یەکێتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانیان توشی شێرپەنجەی دوو ئیدارەو دابڕان کرد ،

چی ماوە دەسەڵاتی کوردی بەسستماتیک هەڵی نەوەشێنێت لەئاڕاستەی خۆی لاینەداو نەیکاتە کولانەی حزب و فەرخە حزبیەکانی خۆیان بەڕێوەی نەبەن ،

لەماوەی ڕابردوو دەنگی دلێری سوشیال میدیا ئازاو دلێر بوو ڤیتۆی بۆ بڕیارەکاتی حکومەت دەکرد ، شیکاری بۆ پڕۆژە یاساکان دەکرد خاڵی نەڕێنی یاساو بڕیارەکانی دەخوێندەوە ، ڕاپۆرتی بەدوادا چون و ئاشکراکردنی گەندەڵی دەخستە ڕوو ، لەزۆر ڕوەوە ببوە پەرلەمانێکی میلی جەماوەری ، وەکاری گەری هەبوو لەسەر ئاڕاستەی دەوڵەتداری ، تەنانەت زۆر سەرکردەی حزب و کەسایەتی دەوڵەتی ناچار کرد لەوتەکانیان پاشگەز ببنەوەو داوای لێبوردن بکەن لەمیلەت ،

ئەم هۆکارانە و چەندین هۆکاری تر ببووە چراو پڕشنگی ڕۆشنبیری کۆمەڵگەو کاریکی وای کرد جەماوەر دیوی پشتەوەی کۆبونەوەکان و بریارە سیاسیەکان و لێدوانەکان بخوێنێتەوە ، ئەم هۆشیاریەش کارێکی وای کرد دەزگای ڕاگەیاندنی حزب و پەیچ و ئەکاونتی حزبی ڕەسمی و فەیک نەتوانن دڕۆ لەخەڵک بکەنە ڕاستی ، هەربۆیە حکومەتی حزب و حزبی خاوەن هەژمون متمانەی لەدەستداو مەوداو دیواریکی ئەستور لەنیوان خویان و جەماوەر دروست بوو ، کارگەشتە ئەوەی هیچ متمانە نەمێنێ و حکومەت و حزب لەدۆڵێ و میلەت لەدۆڵێکی تر ،

پڕۆژە یاسای میدیای ئەلکترۆنی یاسایەکی لاستیکیە بۆ بێدەنگ کردنی دەنگە ئازادەکان ، یاسایەکە بۆ داخستنی پەرلەمانی میلەت و داخستنی ڕای جیاواز داخستنی دەستەی شەفافیەتی میلی تۆڕی هەواڵی خۆماڵی ، کەم کردنەوەی میدیای ئازاد و سەربەخۆ ، یاسایەکە بۆ لێسەندنەوەی ئیرادە بۆ کۆتکردنی بێرکردنەوە و داخستنی دەمەکان پاشان مردارکردنەوەی دەنگی ناڕازی شەقام ،

لەم سۆنگەیەوە باسۆشیال میدیا ئاگەدارو وریابێت ئیرادەی بەرگری کردن و بەرەو ڕوبونەوەی گەندەڵی بەهێزترکات لەجاران ، پەرلەمانی سوشیال میدیا ئازایانەو ئازادانە بەردەوام بێت لەڕتمی کاری خۆی ، مەهێڵن چۆن پەرلەمانیان بێ ئیرادەکرد پاشان دایانخست پاشان لاوازیان کرد پاشان میدیای ئەهلیان کردە میدیانی بیرەنەوتەکان و هەموو سەکتەرەکانی تری ژیانیان بەحزبی و مایەپوچ کرد ، مەهێڵن دەمتان بگرن کەدەمیان گرتن ئیرادەتان دەبەن کەئیرادەیان بردن سامانی ئێستاو ئایندەتان دەبەن ، ئەمانەش‌ هەمووی رێخۆشکەرن بۆ حوکمێ بنەماڵەو تاکڕەوی دیکتاتۆری ، سوشیال میدیا دەبێت بەرەو مەنهەجیەت و ئەکادیمی بوون بڕوات خۆی لادات لەناوزڕاندن و خۆخۆری و پەرتەوازەی ، دەبێت هۆکاری گواستنەوەی دەنگە نارازیەکانبێت سەکۆی کۆکردنەوەی ئیرادەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بێت ، ئاراستەیکی نۆی و ڕەوتێکی نوی لەناو ڕەمزە ئەلکتڕۆنیەکانەوە لەدایک ببێت ،بەو هیوایەی ڕەخنە تەنها خۆخاڵی کردنەوەنەبێت بەڵکو لەپێناوی بنیاد نانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیارو ئازادو خاوەن کیانیکی کارگێری پاک و بیگەرد کەببێتە نیشتمانیك بۆ کورد .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif