رەشبینییەكانی توێژەرێك لەبارەی سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن‌

ليست هناك تعليقات

مایكل نایتس، كە لەچوارچێوەی پرۆگرامی (لیفر) لە پەیمانگای واشنتۆن كاردەكات و توێژەری تایبەتمەندی كاروباری سەربازی و ئەمنی عێراق و ئێران و وڵاتانی كەنداوە، لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەفدی یاوەری بۆ واشنتۆن تێبینییەكانی خۆی لە چوارچێوەی وتارێكدا بە ناونیشانی "وردەكاریی سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن" كۆكردووەتەوە.

گفتوگۆی تایبەت
لەو وتارەیدا نایتس دەڵێت، هەفتەی رابردوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی وەفدێكی كرد بۆ واشنتۆن، بۆ گەڕێكی نوێی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و عێراق، كە یەكەم سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو بۆ ئەمریكا لەماوەی 3 ساڵی رابردوودا.
لەو سەردانەدا لەگەڵ زۆرینەی ئەندامانی وەفدی عێراقی و بە تایبەتیش لەگەڵ سەرۆك وەزیران گفتوگۆم كرد، لەو گفتوگۆیانەدا پرسیاری زۆرم كرد لە بەرپرسانی عێراق لەبارەی ئایندەی عێراقییەكان، تێگەیشتم كە ئەوان ناتوانن بە وردی پلان بۆ ئایندە دابنێن بەوجۆرەی كە هاوڵاتیانی عێراق چاوەڕوانی دەكەن.
لەوەش تێگەیشتم كە وەزیرەكانی كازمی پێیانوایە كە تایبەتمەند و ئازان و لەكاتێكدا كە عێراق لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە داگیركراوە و دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی هەڕەشە لەسەر ژیانی بەرپرسان دروستبكرێت بەبێ‌ هیچ لێپێچینەوەیەك، ئەوە جگە لەوەی كە لەرووی بودجەوە هەموو مانگێك خەرجییەكانی عێراق 7 ملیار دۆلار و داهاتەكانی تەنها 3 ملیار دۆلارە، لەپاڵ ئەوەشدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سیستمی تەندروستی عێراق نیمچە هەرەسی هێناوە، ترسی هاوڵاتیانی عێراقیش لە شەپۆلی گەرما و بێ‌ كارەبایی لەولاوە بوەستێت لەكاتێكدا ئەمریكا داوا لە بەغداد دەكات كڕینی كارەبا لە ئێران كەم بكاتەوە.
مەترسی لەسەر ئەندامان
مایكل نایتسی توێژەر لە بەشێكی تری وتارەكەیدا لەبارەی سەردانی كازمی و وەفدەكەی بۆ واشنتۆن باس لەو مەترسییانە دەكات كە لەسەر ژیانی ئەندامانی ئەو وەفدە هەن و دەڵێت، كاتێك لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكی گفتوگۆم كرد، باسم لەو تەحەدایانە كرد كە روبەرووی حكومەتی كازمی و وەزیرەكانی و بەرپرسانی باڵاایان دەبێتەوە بەهۆی ئەم سەردانەی ئەمریكا و پێموتن كە سەلامەتی گیانی ئەم بەرپرسانەی عێراق لە مەترسیدان، ئێستا لە بەغداد شوێنێك نییە كە وەزیرەكان بتوانن بێ‌ مەترسی هاتوچۆی پێدا بكەن لەكاتێكدا كە بەرپرسیارێتییان هەیە، دوای تەواوبوونی تەمەنی حكومەتەكەشیان ئەگەر هەیە بكوژرێن لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانەوە بەهۆی ئەم سەردانەیان بۆ واشنتۆن.
پێدەچێت ئەندامانی كۆنگرێس و بەرپرسانی ئەمریكاش لەوە تێگەیشتبن كە كازمی ناتوانێت بەو خێراییە چاكسازی لە عێراقدا بكات، بەو خێراییەی كە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە دوری هەزاران میلەوە لە بەغداد چاوەڕوانی دەكەن.

وەفدەكە پەشۆكابوون
لەبارەی باری دەرونی ئەندامانی وەفدەكەش ئەو توێژەرە بە پەشۆكاو وەسفیان دەكات و دەڵێت ئەندامانی وەفدەكە دەرونیان ناجێگیر بوو، لەكاتێكدا ئەوان هاتبوون بۆ رێككەوتنی درێژخایەن و ستراتیژی، جگە لەوەش ئەندامانی وەفدەكەی كازمی لەرووی ژمارەوە وەك پێویست نەبوون.
لەلایەكی دیكەوە پێویست بوو ئەندامانی وەفدی عێراق هەست بە ترس نەكەن، لەكاتێكدا هیچ ئاسایشێك لە وڵاتەكەیان گرەنتیكراو نییە و مەترسی گروپە چەكدارەكان لە ئاستێكدایە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بەشێك لەو گروپانە گەمارۆی ماڵی سەرۆك وەزیرانیان دابوو.
پێویستە هاوبەش و هاوپەیمانەكانی عێراق پلانی باشتریان هەبێت بۆ راهێنانی پاسەوان و ئەو كەسانەی پارێزگاری لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكەن تا ئەوە رۆڵی هەبێت لە هەستكردن بە ئاسایش لای بەرپرسەكان و كەمتر هەست بە ترس بكەن.
ئەوەش لەكاتێكدا كە ئێستا تیمەكەی كازمی هەست بە كەنارگیری و بێ‌ كەسی دەكەن، رەنگە ئەو ترسەی تیمەكەی كازمی لەجێگەی خۆیدا بێت كاتێك دەبینن میلیشیا چەكدارەكان موشەك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن لە بەغداد و هەڕەشە لە حكومەت دەكەن.

چوارچێوەی ستراتیژی
لەبارەی ستراتیژی نوێی عێراقیشەوە، مایكل نایتس، كە لەچوارچێوەی پرۆگرامی (لیفر) لە پەیمانگای واشنتۆن كاردەكات دەڵێت، عێراق پێویستی بە دووبارە داڕشتنەوەی چوارچێوەی ستراتیژییە لەگەڵ ئەمریكا، ستراتیژێك جیاواز لەمەی ئێستا كە ستراتیژێكی بەرگریكردنە و پێویستە عێراق لەوە تێبگات كە تا سەر ئەمریكا ناتوانێت پیبارێزێت.
بەڵام لە هەمان كاتدا سەردانەكەی بۆ ئەمریكا ورەیەك دەداتە بەر كازمی و حكومەتەكەی تەنانەت ئەگەر وەك پێویستیش ئەوەی دەستنەكەوتبێت كە بۆی هاتووە، بەتایبەت كە ئێستا عێراق لە هەرشتێك زیاتر پێویستی بە سەقامگیری سیاسی و ئابوری هەیە.
هاوكات ئێستا چ عێراق و چ ئەمریكا هەنگاو بۆ هەڵبژاردن دەنێن لە چەند مانگی داهاتوودا، هەربۆیە ئەم سەردانەی هەفتەی پێشوو دەتوانرێت وەك فاكتەرێكی باش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی هەردوولایان سوودی لێ‌ وەربگیرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق