ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تداریی پێویستی به‌چه‌ندین میكانیزمی زانستی هه‌یه، برینی له‌مپه‌ره‌كانی و ته‌ی كردنی ئه‌و ڕێگه‌یه به هه‌موو كه‌س ناكرێت، بۆچی كورد له دێر زه‌مانه‌وه خه‌بات ده‌كات و تا ئێستا شتێكی ئه‌وتۆی چنگ نه‌كه‌وتووه دڵی خۆشی پێڕازی بكات، ئه‌وه‌ی كه ده‌ستی كه‌وتووه بارته‌قای ماندوو بوونه‌كه‌ی نه‌بووه. پرسیار ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی خۆیه‌تی یان چوارده‌ور؟ ئه‌و وڵاتانه‌ن كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه یان سیاسه‌تی زلهێزه‌كان؟ ئاخۆ كورد ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی هه‌بێت؟
سه‌ده‌یه‌ك دوای سیڤه‌ر:
ڕۆژی ١٠ی ئابی 2020 سه‌ده‌یه‌ك به سه‌ر واژوكردنی په‌یمانی “سیڤه‌ر” دا تێده‌په‌ڕێت، كه له نیوان ھێزه هاوپه‌یمانه‌كانی براوه‌ی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و ئیمپراتۆریه‌تیی عوسمانی دا ڕوویدا و به سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان و تێكشكانی عوسمانیه‌كان كۆتایی هات ، سیڤه‌ر په‌یمانێكه له ماوه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا درێژخایه‌ن نه‌بوو، به‌ڵام دوای سێ ساڵ به هینانه ئارای په‌یمانی “لۆزان” ده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ سڕدرایه‌وه و كه‌وته بۆسه‌ی فه‌رامۆشی و له بیركردنه‌وه، به‌جۆرێك له‌و كاته‌وه تائێستا كورد بۆئه‌وه خه‌بات ده‌كات كه بوون و كیانێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت،به‌ڵاممه‌خابن هیشتا به ئامانجی خۆی نه‌گه‌شتووه، هۆكاره‌كان هه‌رچی بن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زیاتر له 40 ملیۆن كه‌س به‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێدا دابه‌ش بوون و تا ئێستاش مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتی پله دوویان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
په‌یماننامه‌كه:
ئه‌م په‌یمانه كه به گشتیی له ٤٣٣ ماده پیكهاتبوو كۆمه‌ڵێك پێش مه‌رجی قۆرس له بواره‌كانی ئابووری و سیاسی و گه‌رووه ئاوییه‌كان و مافی وڵاتانی بیانی و كاروباری دارایی ئیمپراتۆریه‌تیی عوسمانی و چاره‌نووسی گه‌لانی دیكه‌ی ناو ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌وانه چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌نی دیاریكرا و ئه‌و په‌یمانه به ناچار به سه‌ر ده‌وڵه‌تی عوسمانییدا سه‌پێندرا.
دۆخی كورد له باكوور:
له توكیا زمان و كلتووری كوردی له شوێنه فه‌رمیه‌كاندا تاوانه‌و سزای یاسایی بۆ دیاریكراوه، گه‌رچی ئۆپۆزسیۆنێكی چالاكیان هه‌یه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كێ به‌ركێ ده‌كه‌ن و ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌و حیزبیان هه‌یه، به‌ڵام به‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی گرتن و زیندانی كردن و ڕاوه‌دوونان هێنده زۆره كه له ژماره نایه‌ن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیشیان قه‌یوم داده‌نرێت و هه‌رچییان پێبكرێت بۆ دژایه‌تی كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد درێغی ناكه‌ن.
دۆخی كورد له ڕۆژهه‌ڵات:
له ئێرانیش به‌نه‌رمتر له توركیا سه‌رقاڵی ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردنن له‌گه‌ڵ كورددا و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌شیان له بۆته‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا تواندوه‌ته‌وه، تا ئیستاش هه‌ركه‌س بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ردا بێت و پێچه‌وانه‌ی بجوڵیته‌وه جێگه‌ی له‌و وڵاته پان و به‌رینه‌دا نابێته‌وه‌و ملی له په‌تی سێداره ده‌ئاڵێنن.
دۆخی كورد له رۆژئاوا:
له رۆژئاوای كوردستانیش هه‌مان شێوه‌بوو تاگه‌رده‌لوولی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته‌شی گرته‌وه‌و پارچه پارچه‌ی كرد، گه‌رچی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی له‌ئارادایه‌و تا ئێستاله به‌شی هه‌ره زۆری رۆژئاوای كوردستان كاروبار به‌ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام خۆشیان نایشارنه‌وه هێشتا تونێله ترسناكه‌كان زۆرن له‌به‌رده‌میاندا و هه‌ر رۆژه‌وه بیانویه‌ك و ته‌ڵه‌و پلانێكیان بۆ داده‌ڕیژن.
ئه‌ی له باشوور:
هه‌رچی باشووری كوردستانیشه به سێ قۆناغی سه‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌وانیش (سه‌ره‌تای شۆڕش تا 1991) وله‌م قۆناغه‌دا زۆرینه‌ی كاته‌كان له چیاكاندا بووه‌و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌نجامداوه‌و جاروباریش ڕێكه‌وتنێك یان نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی بووه له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق و دواجاریش هه‌ر به‌زیانی كورد شكاوه‌ته‌وه‌و زۆرینه‌ی توێژه‌ران و مێژوو نوسان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دانوستان و ڕێكه‌وتنانه بۆیه عێراق له‌گه‌ڵ كوردی باشووره كردوویه‌تی تا بۆ جه‌وله‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕ خۆی ئاماده بكاته‌وه، ئه‌گینا له ناخ و بیروباوه‌ڕی ئه‌واندا كورد خاوه‌نی هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌یی نیه، ئه‌وه له كاتێكدا كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی خۆیان زیاتر له 22 ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و كه‌سیش نه‌یوتووه نه‌یانبێت، كاتێكیش بیرۆكه‌ی پێكه‌ولكانی دوو یان سێ ده‌وڵه‌تیشیان هه‌بووبێت هه‌ر خۆیان ڕازیی نه‌بوون وه‌ك ئه‌و یه‌كگرتنه‌ی كه بڕیاربوو له نیوانر سوریا و میسر یان میسر و سوداندا هه‌بێت له سه‌ده‌ی ڕابووردوودا.
قۆناغی دووه‌م ده‌كه‌وێته نێوان (1991-2003) واته له ڕاپه‌ڕینه‌وه تا پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق، له‌و ماوه‌یه‌دا باشووری كوردستان به چه‌ندین قه‌یرانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیدا تێپه‌ڕیوه، جگه له ئابڵۆقه‌ی ئابووری سه‌ر عێراق و دواجاریش كوردستان، شه‌ڕی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری و ناۆخۆی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان و سه‌ره‌كی ترینیان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو دواجار باشووری كوردستان كرایه دوو به‌ش و دوو ئیداره‌و ئێستاشی له‌سه‌ر بێت شوێنه‌واری ئه‌و برینه قووڵه به‌رده‌وامه.
هه‌رچی قۆناغی سێیه‌میشه له دوای 2003 ه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ر وردتربین ده‌بێت بڵێین تا ده‌گاته 25/9/2017 و ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، گه‌رچی كوردی باشوور و رۆژئاوا‌و به‌شێكیش له كوردانی باكوور له جه‌نگی داعش تێوه‌گلابوون و لاكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر باشی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌بوو بۆ كورد و وشه‌ی –پێشمه‌رگه- ببوه ویردی سه‌رزاری رۆژئاواییه‌كان، به‌ڵام له دوو هه‌نگاوی خراپ‌دا ئه‌و هه‌له‌ش له‌ده‌ست دراو ده‌كرێت بگوترێت كۆتایی به‌و هه‌موو به‌ره‌و پێشه‌وه چوونه هات، جگه له شكستی ڕیفراندۆم و نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ باشووری كوردستان 16 ئۆكتۆبه‌ریشی هاته سه‌رو 51% ی خاكی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست دراو باشووری كوردستان گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و سنوورانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ده‌ستی كه‌وتبوو.
له‌دوای ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه دێته پێشه‌وه كه ئه‌ویش ناچاربوونه‌وه‌ی عێراقی ناوه‌نده‌و هه‌ر له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌وه سه‌رانی كورد كه‌وتنه‌وه بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه بوون و ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی ئه‌وه‌نده قووڵی ئیداریی و سیاسی و داراییدایه كه خه‌ریكه ڕازیی ده‌بن به ڕاده‌ستكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توانای به‌رگریی كردنی سنووره‌كانی خۆشی نه‌ماوه، هره‌كاتێك ئێران یان توركیا پێشێلكارییه‌كی سنووری ئه‌نجام ده‌دات یه‌كسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵه كه پارێزگاریی له سنووره‌كانی عێراق بكات به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
قه‌یرانی ده‌وڵه‌ت:
هه‌رچۆنێك بێت ، وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بۆئه‌وه‌یه كه بگوترێت هۆكاره‌كانی نه‌بوونی ئه‌و كیانه‌ی كه له ڕێكه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ردا هاتبوو سێ هۆكاری سه‌ره‌كییه.
یه‌كه‌م: خودی كورد
ناوخۆی هێزه جڤاكی و سیاسیه‌كانی كورده هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه تا ئه‌مڕۆ، له ناكۆكی میره‌كانه‌وه بیگره تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان نابینرێت دوو هێز متمانه‌ی ته‌واوه‌تییان به یه‌كتریی هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی وه‌لاوه بنێن و هه‌موویان بیریان لای نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خاكی كوردستان بێت، به جۆرێك خه‌ریكه بیری نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی نیشتیمان ده‌بێته نه‌نگی و عه‌یبه و ئه‌وانه‌شی كه‌باسی بكه‌ن به نه‌زان و نه‌فام و كاڵفام له‌قه‌ڵه‌م بدرێن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه كه به‌رپرسانی كورد خوڵقاندوویانه ئه‌گینا خه‌ڵك و میلله‌تی كورد هه‌میشه سنگیان قه‌ڵغان و ده‌رگای ماڵیان كراوه‌و ده‌ستیان ئاوه‌ڵا بووه، ئه‌وه‌ی نه‌یهێشتووه كورد بگاته مه‌نزڵ و مه‌خسه‌د خۆی به‌شێكی سه‌ره‌كییه‌و له‌ناوخۆشیدا سه‌ركرده‌و ده‌مڕاست و میره كۆن و نوێیه‌كان بووه.
دووه‌م: هۆكاری هه‌رێمایه‌تی :
وڵاتانی چوارده‌وور بووه، ڕوونتر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته زۆر نه‌ڕۆین ئه‌وه‌یه، هیچ كاتێك ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته یه‌ك بۆچوون و یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بوون ته‌نها ئه‌و كاتانه نه‌بێت كه له‌به‌رامبه‌ر كورددا بوبێت، هه‌ركات پێویستی كردبێت كه بڕیار یان هه‌ڵوێستێكی كورد ڕه‌ت بكه‌نه‌وه یان بیخه‌نه ته‌ڵه‌كه‌وه ئه‌وان كێشه گه‌وره‌كانیان ناكۆكییه قووڵه‌كانی خۆیان وه‌لا ناوه‌و خۆیان بۆبه‌ره‌نگاریی كورد یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، له به‌دبه‌ختی كوردیش و به‌پێی جێۆپۆڵه‌تیك بۆبه‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی لایه‌ك ده‌بوو په‌نا بۆلای به‌رامبه‌ر ببرێت و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بینیومانه، كوردی باشووور چووه‌ته ئێران و په‌نای ئێران و كوردی رۆژهه‌ڵات و باكوور و رۆژئاواش هاتوونه‌ته عێراق. ئاخر چۆن دۆخه‌كه‌كه به‌م ڕۆژه ناگات، كه به‌شێكی قه‌ده‌رو سروشتی دابه‌شبوونه‌كه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ڕێكه‌وتنی سایكس بیكۆ پێی به‌خشیوون؟
سێیه‌م هۆكاری نێو ده‌وڵه‌تیی:
وه‌ك چۆن، كاتی خۆی به هۆی ڕێكه‌وتنه‌جۆراوجۆره‌كانه‌وه كوردستان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان پارچه‌پارچه‌و دابه‌شكردووه، له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام چاودێریی ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن، به پێی توێژینه‌وه‌كان دانانی ئه‌و سنوورانه‌وه دابه‌شكردنیان به‌و شێوه‌یه بێ پلان و به‌رنامه نه‌بووه‌و خۆیان زانیویانه چی ده‌كه‌ن و ئامانجی دوور مه‌ودایان هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیش چاودێریی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش له هه‌ر گۆڕانكارییه‌كدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان پێش ده‌خه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه هه‌رچی گۆڕانكارییه‌ك بێته پێشه‌وه ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانی له‌سه‌ر بێت و به بێ ئه‌وان هیچ شتێك سه‌رناگرێت، بۆنموونه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كه پشتیوانی لێكراو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تییه هاته بوون و ئێستاش به‌یه‌كێك له وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌كانی جیهان دێته ئه‌ژمار، به پێچه‌وانه‌كه‌شیه‌وه وڵاتی كوه‌یت بوو، كه عێراق له 1990 دا په‌لاماریدا و گرتی و لافی ئه‌وه‌ی لێده‌دا كه پارێزگای ژماره 19ی عێراقه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی بۆكوه‌یت بوو نه‌ك عێراق بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سیاده‌ی كوه‌یت و شكستی یه‌كجاریی سه‌رانی عێراق و دوای سێ ساڵ بۆ كۆتا جار ده‌سه‌ڵاتی به‌عس و سه‌دام حسین پێچرایه‌وه‌و دوای 6 ساڵیش سه‌رۆكی عێراق ملی به په‌تدا كرا‌و له‌سێداره درا.
ئه‌وه‌ی كه باسكرا ئه‌و هۆكارانه بوون كه بۆچی تا ئێستا كورد نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا كه بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی بۆكورد ده‌ركراوه له هه‌مان كاتدا بووه سنووری ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی جیاكراونه‌ته‌وه، له میراتی عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان به‌شیان كراوه.
سیڤه‌ر چی بۆ كورد تێدا بوو؟
له په‌یمانی سیڤه‌ردا سێ ماده بۆبارودۆخی كوردستان و ناوچه كوردنشینه‌كان ته‌رخانكرابوون كه ئه‌وانیش بریتی بوون له ماده‌كانی ٦٢، ٦٣ و ٦٤ی ئه‌و په‌یمانه كه هاوكات لێژنه‌یه‌كی به‌ریتانیایی، فه‌ڕانسه‌یی و ئیتالیایی چاوه‌دێرییان ده‌كرد به سه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یمانه له‌و ناوچانه‌دا و دیاریكردنی سنووری ناوچه كوردنشینه‌كان كه زۆربه‌ی دانیشتووانی كوردن تا ئه‌و كاته‌ی بگه‌ن به مافی ئۆتۆنۆمی و سه‌ربه‌خۆیی یه‌گجاره‌كی ناوچه‌كانیان.
ماده‌ی ٦٣ باسی ڕه‌زامه‌ندی و قایل بوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌كات به مافی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و ناوچه كوردنشیانه و هاوكات ماده‌ی ٦٤ باسی داهاتووی ناوچه كوردنشینه‌كان و وڵاتی كوردستان ده‌كات كه به پێی ماده‌ی ٦٢ دیاریكراون.
گرنگی په‌یمانی سیڤه‌ر له‌وه‌دابوو كه بۆ یه‌كه‌م جار مافی چاره‌نووسی كورد و ناوچه كوردنشینه‌كان له په‌یمانێكی نێوده‌وڵه‌تیی دا دیاری ده‌كران، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی توێژه‌رانی كێشه‌ی كورد باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یمانی سیڤه‌ر تا ئێستاش به‌رده‌وامه و به فه‌رمیی له ڕیگای ده‌ركردنی هیچ بڕیارێكی دیكه‌وه هه‌ڵنوه‌شێتراوه‌ته‌وه و پووچه‌ڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
لۆزان چی به سیڤه‌ر كرد؟
به‌ڵام به داخه‌وه ته‌نیا ٣ ساڵ دوای گرێبه‌ستی په‌یمانی سیڤه‌ر له سه‌ر پێداگری و له ژێر گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له په‌یمانێكی نوێ‌دا به ناوی “په‌یمانی لۆزان” ناوه‌ڕۆكی په‌یمانی سیڤه‌ر هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و هه‌موو خه‌ونه‌كانی ئه‌و كاتی نه‌ته‌وه‌ی كورد و ناوچه كوردنشینه‌كانی ئه‌و كاتی عوسمانی پووچه‌ڵ كرایه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی ناوچه كوردنشینه‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی خرانه پشتگوێ و له بیركران و به ته‌واوه‌تی هێلی سووری فه‌رامۆشی و له بیركرانیان به سه‌ردا هێنرا و خرانه ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو.
ناسیۆنالیست و نه‌ته‌وه‌خوازانی تورك به ڕێبه‌رایه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئاتاتۆرك وه‌كوو ڕێبه‌ڕێكی نوێخوازی نه‌ته‌وه گه‌را و سیكۆلار بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تاك و یه‌ك ڕه‌نگ هه‌نگاویان هه‌ڵهێنا و هه‌وڵیان دا بۆ زیندووكردنه‌وه و وه‌گڕ خستنه‌وه‌ی سساسه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بۆ یه‌كڕه‌نگ كردنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی تۆرك و گۆڕانكاری به سه‌ر ناوی شوینه‌كان و جوگرافیای وڵاتی توركیا و هه‌موو ناوچه كوردنشینه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و توركیای نوێ و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌ی توركیا و سه‌پاندنی حوكمی ئه‌و ئه‌نجۆمه‌نه به سه‌ر هه‌موو خاكی توركیا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی توركیادا.
مارو په‌یژه‌كه‌ی كورد:
كورد له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و له‌دوای دابه‌شكردنی میراتیه‌كه‌ی ئه‌و ئیمبراتۆرییه‌ته و تا ده‌گاته ئه‌مڕۆش زیانمه‌ندیی سه‌ره‌كییه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستا بوونه‌ته پله‌یه‌كی ناوچه‌كه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، له‌و كاتانه‌دا بوو كه كورد خه‌باتی بۆ دروستكردنی كیانێك ده‌كردو به‌دوای دروستكردنی سنورێكه‌وه بوو كه خۆی فه‌رمانڕه‌وای بێت، به‌ڵام هۆكاره ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان یارمه‌تیده‌رو هاوكاریی نه‌بوون، هه‌مووان شاهێدی ئه‌وه‌ن له رۆژگارێكه‌وه كورد خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات كه وڵاتانی كه‌نداو جگه له بیابانێك هیچی تر نه‌بوون، نه‌ك هه‌ر خانوو كۆشكیان نه‌بوو، به‌ڵكوو ده‌وارنشین و خێڵ بوون، ئیسرائیلیش جگه له شوێنكه‌وتوانێكی په‌رته‌وازه‌ی جیهان زیاتر نه‌بوون، ئه‌وا ئێستا ڕابه‌رایه‌تی سیاسه‌تی جیهان ده‌كات. وا سه‌د ساڵ تێده‌په‌ڕێت و ئێستا وڵاتانی كه‌نداو سیاسه‌تی ئابووری و گه‌شتیاری جیهان ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و كوردیش له سایه‌ی هه‌ڵدانی زاری هه‌ڵه‌و نه‌شیاو له‌نێو یاریی سیاسه‌تی جیهانی و هه‌رێمیدات ده‌چێته به‌رده‌م ئامانجه‌كه‌و دواجار به په‌یژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆی كلكی ماره‌كه و ئیدی جارێكی دیكه ده‌ست ده‌داته‌وه به‌رده‌كه‌ی سیزیف و له‌نووكه‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرتی پەیسەر پرێس
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق