ئەوانەی ئەم گەشتانە دەكەن پێویست بە پشكنینی كۆرۆنا ناكەن

ليست هناك تعليقات


دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراقی رایدەگەیێنێت، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان ناکرێت و بڕیارەکەش هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش دەڵێت، هەموو گەشتیارێکی ناوخۆش پشکنینی بۆ دەکرێت.

جیهاد دەراجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستیی عێراق لە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ناوخۆی وڵات لەوانەش لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا، نەجەف و بەسرە پێویست بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرنا ناکات، گەشتیاران دەتوانن بەبێ پشکنینی کۆرۆنا لەنێوخۆی وڵات گەشت بکەن. 

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی ئاماژە بەوەشدەکات، گەشتیارانی دەرەوە لەکاتی چوون و هاتن بۆ عێراق دەبێت پێش گەشتکردنیان بە 48 کاژێر، پشکنینی PCR بکەن، بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی کۆرۆنایان نییە. 

دەراجی زیاتر روونیکردەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەر لەسەرەتای قەیرانی کۆرۆنا مەرجی ئەوەی دانا کە دەبێت پشکنین بۆ چوون و هاتووان بکرێت، بەڵام دواتر دەستکاری بڕیارەکەیان کرد و تەنیا لەسەر ئەوانەیان دانا کە دێنە عێراقەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی پابەندین بەوەی بۆ گەشتیاران چوون و هاتووان پشکنین بکرێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی هەر لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەرجی ئەوەی دانا کە دەبێت پشکنین بۆ چوون و هاتووان بکرێت، بە گوتەی دەراجی "دواتر دەستکاری بڕیارەکەیان کرد و تەنیا لەسەر ئەوانەیان دانا کە دێنە عێراقەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای سەلامەتی و تەندروستی دووبارە پشکنین بۆ ئەو گەشتیارانە دەکرێت کە دێنە عێراق یان لە عێراقەوە گەشت دەکەن". 

لەبارەی ئەو بڕیارەوە، تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هیچ بڕیارێک بۆ ئەنجامنەدانی پشکنینەکان بەدەستی ئێمە نەگەیشتووە و لەلای ئێمە هەموو گەشتیارێکی ناوخۆش دەبێت پشکنینی کۆرۆنای بۆ بکرێت".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif