ترەمپ و پێنس بۆ سەرۆکایەتیی هەڵمەتی هەڵبژاردن پەسندکران

ليست هناك تعليقات

پارتی کۆماریی ئەمریکا بە فەرمی بەربژێرکردنی هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ و مایک پێنسی پەسندکرد بۆ ئەوەی لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکردایەتیی هەڵمەتی کۆمارییەکان بکەن.

لە رۆژی یەکەمی کۆنگرەی نیشتمانیی کۆمارییەکان لە نۆرس کارۆلینا، کۆمارییەکان رازیبوون بە پەسندکردنی دۆناڵد ترەمپ وەک بەربژێری فەرمیی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و مایک پێنسی جێگریشی وەک بەرژێری ئەو پارتە بە فەرمی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

لە یەکەم رۆژی کۆنگرەکەدا هەریەکە لە ترەمپ و پێنس وتاری خۆیان پێشکەش کرد.

دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر جۆ بایدنی رکابەری و گوتی ئەگەر بایدن لە هەڵبژاردندا بیباتەوە ئەوا چین لەناو ئەمریکا بەهێزتر دەبێت و ئەمریکییەکانیش پێویستیان بەوە دەبێت فێری زمانی چینی بن.

لای خۆشیەوە مایک پێنس گوتی کە باوەڕی بە پارتەکەیان و هەڵمەتی ترەمپ-پێنس هەیە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

هەروەها پێنس گوتی ئەمریکا و خەڵکی ئەمریکا پێویستیان بەوەیە چوار ساڵی دیکە دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بمێنێتەوە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif