سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی قوربانییانی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باش‌ترين وه‌فادارييه بۆ خوێنى شه‌هيدان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، به رێز و شكۆوه يادى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين.
25ـی ئابی 2020 ساڵڕۆژی شاڵاوی هەشتەمی ئەنفالە کە دواین قۆناخی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانە لەلایەن رژێمی بەعس. ئەم قۆناخە تاوەکو 06ی ئەیلوول بەردەوامبووە، ناوچەکانی بادینان ئامێدی، دهۆک، زاخۆ، شێخان، ئاکرێ و بارزانی گرتووەتەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەدات کە "ده‌بێت حكومه‌تى فيدراڵى عێراق ئه‌ركى ياسايى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات، كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه".
شاڵاوی ئەنفال بۆ کورد لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس کۆتایی نەهات، بەڵکو هێشتا بەردەوامە و لە ئابی ساڵی 2014دا چەكدارانی داعش پاش كۆنترۆڵكردنی موسڵ هێرشیان كردە سەر ناوچە ئێزدی نشینەكانی پارێزگای نەینەوا و بە سەتان کوردی ئێزدییان كوشت و هەزارانی دیكەیان بێ سەروشوێن كرد كە بەشێكیان دواتر لە گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه يادى قوربانييانى ئه‌نفالى بادينان ده‌كه‌ينه‌وه، دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێرين. له به‌رده‌واميى ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێكى ديكه‌ى دڕه‌نده‌دا، ساڵى 1988 ڕ‌ژێمى به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستانى هه‌ر له گه‌رميانه‌وه تا بادينان بێ جياوازى بێسه‌روشوێن و شه‌هيد كرد و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژيانى له هه‌زاران دێهاتى كوردستان سڕييه‌وه.
له 25ى ئابه‌وه تا 6ى ئه‌يلوولى 1988 له دوا قۆناغه‌كانى ئه‌نفالدا زۆربه‌ى زۆرى ناوچه‌كانى بادينان كيمياباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانى خه‌ڵكى ناوچه‌كه له‌لايه‌ن پێنج فيرقه‌ى سه‌ربازييه‌وه رووبه‌ڕووى گرتن و كوشتن و راگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانى بادينان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له تاوانه‌كه ڕزگاريان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركيا و وڵاتان دى، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه ده‌بێت حكومه‌تى فيدرالى عێراق ئه‌ركى ياسايى خۆى و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالى به تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و جينۆسايد و جه‌نگ ناساندووه و قوربانييان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانيش خزمه‌تى زياترى قوربانييانى ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسى ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بين له به‌دۆكيۆمێنتكردنى تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناسانديان به جينۆسايد له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بۆ رێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌يان له هه‌ر شوێنێكى جيهان.
ده‌بێ يادى ئه‌نفال هانده‌رى زياترمان بێت بۆ پته‌وكردنى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانى كوردستان كه ئه‌وه‌ش باش‌ترين وه‌فادارييه بۆ خوێنى شه‌هيدان. هه‌ر له‌م ياده‌دا سوپاس و پێزانينمان بۆ خه‌ڵكى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى دووپات ده‌كه‌ينه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هاوكاريى خه‌ڵكى لێقه‌وماوى بادينانيان كرد كه له‌و شاڵاوه‌دا راگوێزرانه كه‌مپى زۆره‌ملێى جێژنيكان، جوامێرى و مرۆڤپه‌روه‌رييان هه‌رگيز له‌بير ناكرێت.
سڵاو له گيانى پاكى شه‌هيدانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق