ئەم هۆكارە كۆنگرەی پارتی دوا دەخات

ليست هناك تعليقات

بڕیاربوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2020دا کۆنگرەی 14 ببەستێت، بەڵام ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی دەڵێت:" بەهۆی کۆرۆناوە بەرچاومان روون نییە کە ئایا ئەمساڵ کۆنگرەکە دەبەستین یان دوادەخرێت".

بە گوێرەی پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە، دەبوو کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 11/12/2014 ببەسترێت، بەڵام رۆژی 9ی كانوونی یەكەمی 2014 ئەنجوومەنی سەركردایەتی كۆبووەوە و لە تەوەری پێنجەمی ئەو كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی باری ناوخۆ و رێكخستنی ئەو حیزبە كراو بڕیاری دواخستنی كۆنگرەی 14ی پارتی درا.

کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە، بڕیار وایە لە ساڵی 2020دا کۆنگرەی 14 ببەستین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری پێویست کراوە، بەڵام ئەگەر رەوشی تەندروستی کوردستان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیە بەردەوامبێت، کۆنگرە دوادەخرێت.

تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان 13 کۆنگرەی بەستووە، دوا کۆنگرەی لە ساڵی 2010 بوو کە تێیدا مەسعود بارزانی بە سەرۆک و نێچیرڤان بارزانی بە جێگری سەرۆک هەڵبژێردران.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پارتی، دواخستنی كۆنگرە لە ساڵێك زیاتر درێژناكرێتەوە . بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی 13ی پارتی، لە مادەی 22 بەمشێوەیە باسی كۆنگرە كراوە:

یەكەم: پێناسەی كۆنگرە، كۆنگرە باڵاترین دەسەڵاتە لە ناو پارتیدا.

دووەم: پێكهاتەی كۆنگرە

پێكدێت لە سەرۆك، جێگر، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، ئەندامانی یەدەگ، ئەندامانی هەردوو لیژنەی هەڵبژاردنی نوێنەران بۆ كۆنگرە، لیژنەی ئیدارە، ئامادەكاری كۆنگرە و نوێنەرە هەڵبژێرداوەكانی سەرجەم رێكخراوەكانی پارتی بەو رێژەیەی كە ئەنجوومەنی سەركردایەتی دیاریكردووە.

سێییەم: بەستی كۆنگرە

تەمەنی یاسایی نێوان دوو كۆنگرە چوار ساڵ دەبێت. لە حاڵەتی زۆر پێویستدا ئەنجوومەنی سەركردایەتی مافی درێژكردنەوەی تەنیا یەك ساڵ تەمەنی یاسایی كۆنگرەی هەیە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif