ئەمڕۆ محمد چاوە شینەكانی داخست

ليست هناك تعليقات



محەممەد ئازاد ئەو کوڕە تەمەن پێنج ساڵانە بوو کە بەهۆی نەخۆشییەوە جەستەی وشکببووەوە، باوکی پێی دەگوت(چاوە شینەكانم لێ دامەخە) دوای مانەوەی بۆ ماوەی چوار رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا، بۆ دواجار چاوە شینەکانی لە باوکی داخست و کۆچی دواییکرد.


ئازاد باوکی محەممەدە و هەواڵی کۆچی دوایی کوڕەکەی بە گریانەوە گوتی، رایگەیاند، کاژێر 03:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 21-07-2020 لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکردووە.

محەممەد تەمەنی تەنیا پێنج ساڵ بوو، بەڵام هێندەی ساڵەکانی تەمەنی نەشتەرگەریی بۆ کرابوو، ئەو بەهۆی چەند نەخۆشییەکەوە وشکببوویەوە و لە جووڵە کەوتبوو، تەنیا چاوە شینەکانی دەگێڕا.



باوکی محەممەد دەڵێت، بەهۆی ئەوەی محەممەد جەستەی تەواو وشکببوویەوە لە ئەڵمانیا دکتۆرەکان وتیان کە ناتوانن نەشتەرگەریی بۆ بکەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستیی تەواو تێکچووبوو شەوی رابردوو نەشتەرگەریەکی ریخۆڵەیان بۆ کردووە و دوای چوار کاژێر لە نەشتەرگەرییەکەی کۆچی دواییکرد.

محەممەد ئازاد، تەمەنی پێنج ساڵ و پێنج مانگ بوو، لە 12-02-2015 لەدایکبووبوو. لە منداڵییەوە لەگەڵ نەخۆشییەک ئاشنابوو پزیشک بە باوکیان گوتبوو "چی دیکەمان پێناکرێ، تەنیا بێ دڵی مەکەن". باوکیشی لە قسەی پزیشکەکان تێگەیشتبوو، بۆیە نامەیەکی بۆ کوڕەکەی نووسی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی، هەمووان دەنووسن: نامەیەکی ناخهەژێن لە باوکەوە بۆ کوڕەکەی.



محەممەد هەر لە لەدایکبوونییەوە کێشەی ئاوسانی سکی هەبوو، باوکی چەند پزیشکێکی پێکردبوو، بەڵام وەک خۆی بە رووداوی راگەیاندبوو "هەموو پزیشکەکان دەیانگوت گەورە ببێ باش دەبێ". ماڵباتی محەممەد بە ئومێدی گەورەبوونی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە لە چاوەڕوانیدا دەبن، تاوەکو نیوەڕۆی 27-12-2019، لەو رۆژەوە نەخۆشییەکی محەممەد ئاقارێکی دیکە وەردەگرێ، لەو رۆژەدا محەممەد دەڕشێتەوە و خوێن لەگەڵ رشانەوەکەی دێت، کە دەیبەنە نەخۆشخانە و دوای پشکنین، پزیشکان بە باوکی دەڵێن نەخۆشییەکەی "مێگاکۆڵۆنە"، واتە کۆڵۆنی ئاوساوە و پێشیان گوتوون "هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی مەترسیدار".


لەکاتی ئامادەکردنی راپۆرتێک لەسەر ژیانی محەممەد، باوکی لەڕێگەی رووداو داوای کرد حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریی بکەن بۆئەوەی کوڕەکەی بباتە ئەڵمانیا، ئاسانکاریی هاتووچۆی بۆبکرێت. 

سەرەڕای ئەنجامدانی بەرنامەی بەرپرسیار لەسەر ژیانی محەممەد، دواتر بڕیاردرا کوڕەکەی بنێردرێتە دەرەوەی وڵات و لە ئەڵمانیا چارەسەر وەربگرێت، بەڵام محەممەد نەیتوانی بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵببێت و بۆ دواجار ماڵئاوایی کرد. 

باوکی محەممەد بە گریانەوە باسی ئەوکاتەی کرد کە هەواڵی کۆچی دوایی محەممەدیان پێگوتووە و گوتی، نەک تەنیا من و دایکی بە هەواڵە تووشی شۆک بووین، هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەکەش کە محەممەدیان بینیبوو بە هەواڵی گیانلەدەستدانی "تاسان".


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif