دامەزرێنەری فەیسبوك، ڕەدی كردەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ ترامپ هەبێ

ليست هناك تعليقات


دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک رەتیدەکاتەوە رێککەوتنی نهێنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدابێت و دەڵێت: ئەو پێشبینییە جێگەی پێکەنینە.

لەدوای ئەوەی رەخنە لە مارک زوکەربێرگ، دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک گیرا بەوەی کە ئاسانکاریی پێشکەش بە ترەمپ کردووە بە بڵاوکردنەوەی بەشێك لە نامەکانی لە فەیسبووک، زوکەربێرگ، رایگەیاند، ئەو ئاگاداری ئەو پڕوپاگەندانە نییە کە بڵاوکراونەتەوە و "بەڕاستی جێگەی پێکەنینن، چونکە من بە هیچ شێوەیەک، هیچ جۆرە رێککەوتنێكم لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا نەکردووە". 

دامەزرێنەری کۆمپانیای فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات، من هەندێکجار گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپ ئەنجامدەدەم هاوشێوەی ئەو گفتوگۆیانەی کە پێشتر لەگەڵ باراک ئۆباما و چەندین کەسایەتی سیاسی دیکەی جیهان، ئەنجاممداون.

رەخنە لە فەیسبووک دەگیرێت بەوەی کە هێندەی پێویست فیلتەری ئەو نووسین و کۆمێنتانە ناکات کە دەبنەهۆی دروستکردنی کێشە و ورووژاندنی رق و کینە لەنێو خەڵکدا. لە ئاکامی ئەوەشدا، ژمارەیەک لە کۆمپانیا جیهانییەکان وەک کۆکا کۆلا، فۆرد، یونیلیرفەر و ئادیداس، بڵاوکردنەوەی رێکلامەکانیان لە فەیسبووک وەستاند.

زوکەبێرگ دەشڵێت، هەر لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا بووە کە کۆمپانیای فەیسبووک تووشی گەورەترین سزای بووەوە لە مێژوودا کە پێنج ملیار دۆلارە. لەبارەی قبووڵکردنی بانگهێشتێکی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، دامەزرێنەری فەیسبووک گوتی "لەبەر ئەوە بووە من لەو شارەبووم و ئەویش [دۆناڵد ترەمپ] سەرۆکی ئەمریکایە". 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif