بڕیارە لە یەك هەفتەدا بچێتە تاران و ڕیاز

ليست هناك تعليقات


سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە یەکەم سەردانی دەرەکیی خۆی لە دوای وەرگرتنی پۆستەکەی، لەم هەفتەیەدا سەردانی هەر یەکە لە وڵاتانی سعودیە و ئێران دەکات، ئەوەش بە ئامانجی بەدەستهێنانی هاوسەنگیی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە کێبڕکێکارە هەرێمییەدا. 


ئاژانسی هەواڵی "AFP"، لە زاری بەرپرسێکی باڵای حکوومییەوە گواستوویەتییەوە کە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران، محەممەد جەواد زەریف دەکات، و بۆ ڕۆژی دواتر بە سەرۆکایەتیی شاندێک کە وەزیرانی نەوت و کارەبا و پلاندانان و دارایی تێدایە، دەچێتە سعودیە.

بەپێی ئاژانسی ناوبراو، کازمی لەگەڵ جێنشینی سعودیە، محەممەد بن سەلمان کۆدەبێتەوە کە "پەیوەندییەکی نزیکیان هەیە".

بڕیاریش وایە، شاندەکە لە ئێوارەی سێشەممە بگەنە تارانی پایتەختی ئێران و کازمی لەگەڵ ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی کۆببێتەوە.

مستەفا کازمی لە مانگی ئایار پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی وەرگرت، کە پێشتر بۆ ماوەی چوار ساڵ سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بوو، و بەوهۆیەوە پەیوەندی جۆراوجۆری هەیە.

هەروەها بڕیاریش وایە لە داهاتوودا و بۆ تاوتوێکردن و بەدواداچوونی گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئەمریکا، کازمی سەردانی واشنتن بکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif