ئەو خاڵانەی وادەكات خەڵك حەزی لە هاوڕێیەتیت نەبێ

ليست هناك تعليقات


ماڵپەڕی "a conscious rethink" بابەتێکی لەژێر ناوی "بۆچی خەڵکی حەزیان لێم نییە؟ - 9 هۆکار کە وادەکەن خەڵکی حەزیان لە هاوڕێیەتیت نەبێت" بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی "دەنگێکی کز لە ناو سەرتدا ئەو پرسیارەت لێ دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا سروشتی مرۆڤ وایە کە بۆ هەمیشە حەزت لێ ناکات". 


ماڵپەڕی ناوبراو بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەکی دەروونناسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە مرۆڤەکان لە زۆر شتدا لەیەکدی جیاوازن و ئەوە شتێکی ڕاچڵکێنەر نییە کە هەندێک مرۆڤ حەز لە یەکدی نەکەن یان نەیانەوێت ببن بە هاوڕێی یەکدی، بەڵام ڕەنگە هەندێک هۆکار و سنوور هەبن کە وا دەکەن مرۆڤەکان حەزیان لە یەکدی نەبێت.

9 هۆکار کە وادەکەن هەندێک خەڵک حەزیان لێت نەبێت

ئەو هۆکارانە چین کە وا دەکەن کەمتر لە کەسانی دیکە دیار بیت؟ بۆچی لە هەندێک لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا وا دەردەکەوێت کە هاوڕێت نییە؟ بۆچی هەست دەکەیت بەدەست پەراوێزخستنەوە ئازار دەچێژیت؟ با تەماشای هەندێک هۆکاری شیاو بکەین.

1.قسەوقسەڵۆک و زەمکردن
2. حەزکردن لە خۆفشکردنەوە
3. خۆلادان لە سەرزەنشت و خۆبەهەڵەنەزانین
4. سووکایەتیپێکردن و هەڕەشەکردن لە خەڵک
5. گوێنەدان بە پاکوخاوێنی و بۆنی لەش
6. زۆر گلەیی و گازندەکردن
7.زۆر قسەكردن
8. بەبەردەوامی ڕەخنەگرتن
9. دواکەوتن لە وادەی دیاریکراو

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif