زیدان لەبارەی یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی قسە دەکات

ليست هناك تعليقات



زینەدین زیدان، راهێنەری یانەی ریال مەدرید دڵخۆشیی خۆی بەرامبەر بردنەوەی نازناوی لالیگا پێشاندا و گوتی، بەرامبەر مان سیتی دەجەنگین.

زیدان دوای ئەنجامدانی دوایین یاریی ئەم وەرزەی لالیگا و یەکسانبوونیان لەگەڵ لیگانێس بە 2-2 گوتی، پێویستە بەوە دڵخۆشببین کە بەدرێژایی ئەم وەرزە بەدەستمانهێناوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئاسوودەبین و بەباشی بیر لە چامپیۆنزلیگ بکەینەوە.

زیدان لەبارەی یاریی گەڕانەوەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ کە یاریی چوونیان بە 1-2 دۆڕاندووە گوتی، تاوەکو دوایین سات لە پێناو یارییەکەدا دەجەنگین.

زیدان دووپاتیکردەوە کە پێویستە یاریزانەکانی لە رووی هزرییەوە زۆر بەباشی بۆ ئەو یارییە ئامادەبن.

لەبارەی دوورخستنەوەی گارێس بەیڵ و خامێس رۆدریگێز زیزۆ گوتی، ئەوە تەنیا بڕیارێکی هونەرییە و زیاتر نا.

لەبارەی ئاستی لوکا یۆڤیچ لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکە، راهێنەری ریال مەدرید گوتی، ئەو بەهرەمەندێکی گەنجە، بەڵام وەرزێکی ئاڵۆزی بەڕێکرد، بەڵام پێویستە متمانەمان پێی هەبێت و با بزانین لە وەرزی داهاتوودا چی دەبێت.

ریال مەدرید لە دوای دەستپێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا، 11 یاریی ئەنجامدا، 10 یاریی بردەوە و لە یارییەکدا یەکسانبوو، بەمەش بۆ جاری 34ـەم لە مێژوویدا نازناوی لالیگا بردەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif