وێنەگرە تایبەتیەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کێیە؟

ليست هناك تعليقات


وێنە سەرنج راکێشەکانی مستەفا کازمی سەرنجی بەشدار بووانی تۆرەکۆمەڵایەتیەکانی لە عێراق راكێشاوە و ئەوەش بویە هۆی ئەوەی پرسیاری وێنەگرەکەی بکەن.

دوای بەدواداچوون دەرکەوت هونەرمەند و فۆتۆگرافەرێکی کورد بە ناوی جەمال پێنجوێنی کە خاوەنی چەند خەڵاتێکی نێوەدەوڵەتێکە لە بوارەکەی خۆیدا فۆتۆگرافەری تایبەتی مستەفا کازمییە.

جمال پێنجوێنی ساڵی ١٩٨١ لە پێنجوێن لەدایک بووە بە هۆی شەڕو ئاڵۆزیەکانی ناوچە سنوریەکان بەردەوام چاودێری تیمە میدیاییەکانی کردوە کە سەردانی پێنجوێنیان کردوە بۆ گواستنەوە وێنەگرتنی ئاڵۆزییەکان.

جەمال لەوێوە کاری وێنەگرتن دەبێتە خولیای و لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە یەکەم کامێرای فۆتۆ دەکڕیت و دەچیتە سلێمانی و بەردەوام دەبێت لە کاری وێنەگرتن.

ساڵی ٢٠٠٣ دوای روخانی سەدام دەچیتە بەغداد و دەست دەکات بە وێنەگرتنی ژیان و پاشماوەکانی جەنگ و تا ساڵی ٢٠٠٩ بەردەوام دەبێت.

فۆتۆکانی جەمال لە چەند میدیایەکی جیهانی بڵاودەبنەوە وەک نیۆتک تایمز و گاردیان و گۆڤاری ناشناڵ جوگرافیک و بی بی سی و واشتن پۆست و فاینانشاڵ تایمز و چەند میدیایەکی تر.

دواتر دەچیتە لای کازمی و سودی لە گرتەکانی ڤلادیمر پۆتنی سەرۆکی روسیا بینیوە بۆ سەرنجراکێشانی وێنەکانی کازمی و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کاردانەوەو دەنگدانەوە بە دوای خۆیدا بهێنێت.

















ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif