چی دەگوزەرێ لە تونس ؟

ليست هناك تعليقات

یەحیا نەوزەر
-
تونس وەک یەکەم جێگەی ھەڵگیرسانی بەھاری عەرەبی و شۆڕشی مەدەنی ناتوندوتیژی خاڵێ یەکلاکەرەوەی بەرەی شۆڕشی گەلان و بەرەی دژە شۆڕشە
بۆیە بۆ وەرگرتنی وێنەیەکی ڕوداوەکان لەخەڵکی ئاگاداری ناو تونسەوە لەگەڵ کاک ئەحمەد یەکیک ڕێبەرە گەنجەکانی شۆڕشی تونس و ڕاوێژگاری لاوانی د.ڕاشد غەنۆشی سەرۆکی پەرلەمان گفتوگۆیەکمانکرد
وێنەکە ئاوایە

# بەرەی شەڕی دژە بەھاری عەرەبی "ئیمارات و سعودیە و میسر " بەردەوام لەھەوڵی شکست پێھێنانی ئەزمونی دیموکراسی تونسی پاش شۆڕش بوون بە چەند ڕێگەی کودەتا و پارە و کڕینی ئیعلام و سیاسی لە تونس و سەرکەوتنیان بەدەست نەھێناوە تا ئێستە

# ئەم ماوەیە دەستیان لە تونس ھەڵگرتبوو ھەموو ھێزی خۆیان لە لیبیا بەکارھێنا چونکە ئەگەر لیبیا یەکلایی ببوایەتەوە بۆ حەفتەر و کودەتاچیەکان تونس ئۆتۆماتیکی بێ ئەزیەت ئەکەوت کە بە،ھەموو ھێزی سەربەزی،و ئیعلامی و سیاسی و داراییان پشتیوانی کودەتاکەی حەفتەریانکرد تا ئەوەی،ئابڵۆقەیان خستە سەر پایتەخت و کەوتنی حکومەتی شۆڕشگێڕان و ئەزمونی دیموکراسی لیبیا چەند سەعات ووڕۆژێکی مابوو ، لیبیا ڕێکەوتنی فەرمی لەگەڵ تورکیا واژۆکرد و ھێزی ئاسمانی تورکیا ھاتە سەر خەت و پارسەنگی ھێزی بەتەوەوەتی گۆڕی لە لیبیا
# دوای شکستە بێوێنەکەیان لە لیبیا ھێستریای ئەو دۆڕانەیان ھێناوە لەتونس خاڵێکی سەرکەوتن تۆمار بکەن لەڕێگەی ١٦پەرلەمانتارەوە کە حزبەکەی بن عەلی دیکتاتۆری پێشوون و فەوزایان بردووەتە پەرلەمان و بەپشتوانی ئیعلام و پارەی ھەر سێ وڵاتی میسر و ئیمارات و سعودیە بەئامانجی شکست پێھێنانی پەرلەمان کە ڕاشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمان کەسەرۆکی نەھزەی براوەی یەکەمی پەرلەمانە ئامانجەکەیە
# سەرۆکی ھەڵبژێردراوی تونس ھەموو تونسیەکانی شۆک کردووە و لەم ڕۆژانە یەکلایی دەبێتەوە کەئایا ئەویش لەبەرەی ئیماراتە چونکە ھەنگاو و لێدوانەکانی ئەم چەند مانگەی تەواو گومانی لەسەر دروستکردووە
# بە کورتی ئەڵێن ھەڵەیەکمان کردووە شێتێکمان ھەڵبژاردووە و دوعا دەکەین کەمترین پەن بدات تا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داھاتوو

# لەژێر فشاری پەرلەمان و خەڵکدا سەرۆکی حکومەت لەترسی بانگێشت بۆ پەرلەمان لێسەندنەوەی متمانە و دادگایی کردنی لەسەر کەیسی گەندەڵی دەستی لەکارکێشایەوە
# خاڵی یەکلارەوە ئەوەیە ئایا سەرۆکی شێتی گومانەوی تونس گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ڕائەسپێرێ بۆ پێکھێنانی حکومەت یاخود ھەڵەی،یاسایی و دەستوری ئەکات و کەسێک لەدەرەوەی پەرلەمان دیاری دەکات ، ئەم خاڵە گرنگیەکەی،لەوەدایە ئەگەر بگەڕێتەوە،بۆ پەرلەمان ئەوە حکومەتێک لە ھاوپەیمانیەتیەکی بەھێزی پەرلەمانی پیکدێت و ڕێڕەوی ڕوداوەکان ئاسایی دەبنەوە ، ئەگەریش لەدەرەوەی پەرلەمان کاندید دیاری بکات ئەوە دەقەی سفری ڕاگەیاندنی کودەتایە و بەلگەی،حاشا،ھەڵنەگری بەشداری سەرۆکە ھەڵبژێرداروەکەیە بەدەنگی شۆڕشگێران لەپلانگێڕیەکەی بەرەی،دژە شۆڕش و پاشماوەکانی ڕژێمی تونس و دیکتاتۆرانی ناوچەکە
# ئەحمەد ئەڵێ ھەموو گەلی تونس و شۆڕشگێڕان ئامادەن بەبێ ھەڵەشەیی و پەلەپەل کردن چاودێرئ ڕوداوەکان ئەکەن چونکە تونس یان بەردەوام ئەبێ لەسەر ئەزمونی دیموکراسی و ئازادی و پێکەوەژیان و ئاڵوگۆڕی دەسەلات لەڕێگەی دەنگدان یاخوود ڕاستەوخۆ ئەبێ بەسوریا ، وە ئەڵێ بەھیچ شێوەیەک ئەزمومی میسر دوبارە نابێتەوە چونکە شۆڕشگێڕان و لەپێشیانەوە ئیسلامیەکان کەزۆرینەن جارێکیتر ئامادەنین چیرۆکی چوونەوە زیندان و ئەشکەنجە و ئازار و سێدارە و ئاوارەیی وڵاتان دوبارە بکەنەوە یەک،دەنگی ھەیە لەسەر،ئەوەی مردن ھەڵئەبژێرن نەک ژیردەستەیی و زیندان
# باشوری وڵات کە دراوسێی لیبیای سەربە حکومەتی شەرعی شۆڕشگێڕانی لیبیایە و ڕێژەی دانیشتوانی زۆرینەی تونس پێک دێنێت بنکەی جەماوەری ئیسلامیەکان و نەھزەیە لەئەگەر ھەر کودەتایەکدا تونس دابەش ئەبێت بۆ بەرەی شۆڕش و دژە شۆڕش کەس ناچێتەوە زیندان

# ئیسلامیەکان بەسەرکردایەتی نەھزە و حەکیمێکی وەک غەنوشی زۆر نەفەس درێژانە ھەنگاودەنێن و ڕێگە نادەن بەتێک چوونی تونس و ئەزمونەکەی بەلام ئەزمونی میسر و لیبیا و سوریا لەبەردەمیاندایە و لەئەگەری کودەتادا لە تونس بەدڵنیایی ئەزڵومی میسر ھەڵنابژێرنەوە
# ڕوداوەکانی تونس پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی ھەیە بە ڕوداوەکانی لیبیاوە و بەرەی شۆڕش و بەرەی شەڕی دژە شۆڕش چەوەڕێی دەکەن کە تاڕادەیەکی بەرز یەکلایی بوەتەوە بۆ شۆڕشگێران و ئەزمونی دیموکراسی و دەنگی خەڵک دژ بەئەزمونی دیکتاتۆری و عەسکرتار و کودەتا

بەکورتی و بە کوردی ئەگەرچی لەئیعلامی ئیمارات و سعودیە،و میسرەوە سەیری بکەی دنیا کاول بوو بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع وەزع باشە و ئارامە و چاوەڕێی خاڵی یەکلارەکەوە سەرۆکە ناڕونەکەی تونس ئەکەن کێ دیاری ئەکا بە دیاری کردنی سەرۆکی حکومەت بۆ،ئەوەی بەتەواوەتی ڕوون بێتەوە لەبەرەی دەنگدەرانیەتی یان لەبەرەی دیکتاتۆر و دژە شۆڕشەکانی ناوچەکە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif