فەرشی سور بۆ کێ ڕاخەین ؟

ليست هناك تعليقات


میمی محمد
-
لەدونیای سیاسیدا داخستنی ئەم فەرشە ڕەنگ سورە پڕ زەوقە ئاماژەیە بۆ پێشوازی لەکەسانی گرنگ و خاوەن پلە و ئاست بەرز هەڵبەت تابڵێی سادەیەو ڕەنگێکی بەهارەی جوانی هەیەو خاوەن خەسڵەتێکیشە کە ئەویش چوار وەرزی ساڵ ئەتوانرێت ڕابخرێت ، وەک ئەوانی تر نین زستان رابخرێت و هاوین هەڵگیرێت ...

ئێمە هەموو خاوەنی فەرشێکی سوری پڕ بەهاین ، وە خاوەنی پلەشین ، وە هەمووشمان حەز ئەکەین پێشوازی کەسانی ئاست بەرز بکەین ، وەحەزیش ئەکەین ئەم فەرشە سورە همیشە بە لولکراوی لەبن دەستماندا بێت و همیشەش ئامادەی ڕاخستنیین !

کەواتە ئێمە فەرشی سور بۆکێ ڕابخەین ؟

هەڵبەت لەوەڵامدا هەموو ئەڵێین بۆ ئەوانەی شیاوی ئەوەن وەئەوانەی بەخت یاوەریان بێت !

هەندێک هەن چاوەڕێی ئەم فەرشەن ، هەربۆیە هێندە بەهەستیاری هەنگاو ئەنێن هەتا قاچی ڕاست ئەخەنە پێش قاچی چەپ و وەئەشڵێن بسمیلا ... واتا زۆۆر سونەتیانە هەنگاو ئەنێن

تابگەن بە فەرزەکە !

ئیدی ئەکرێت ئێمەش بەم دیمەنە هێندە سەرسام ببین چاوەکانمان ئەکرێنەوەو دەستەکانمان سوک سوک شل ئەبێت وبێ ویستی خۆمان ئەم فەرشە ڕەنگ دڵڕفێنە ! لەدەستمان ئەکەوێتە سەر زەوی و ئیدی خۆی خل ئەبێتەوە تادەگاتە بەردەگای ژوری پێشوازی !

ئیتر لێرەوە ئاگابوون ، عەقڵ ، هەست ، غافڵگیری ، فێڵ ، هەموو باشی وخراپیەکان دەرئەکەون

دواجار ئێمەش مرۆڤین ئەکرێت ڕۆژێک فەرش ڕابخەین و ڕۆژێکیش بۆمان ڕابخەن ، لەهەر بەرەیەکیانیت وەک مرۆڤ ئاگاداری کردارو هەڵوێستت بە ئاگاداری قسەکانت بە ئاگاداری ئەو کارانە بەو ئەوهەنگاوانە بە کە ئەی نێیت بزانە گەر فێڵێک لەئارادا بوو گەر ویستی خەڵەتاندنت هەبوو دڵنیابە هەر ڕۆژێک بێت دێتەوە ڕێت ، لەهەر سوچێکی ژیانت دا بێت ئەو خەمە یەخەت ئەگرێت و ناهێڵێت خەوێکی ئاسودە تەنانەت قومە ئاوێکیش بەئاسودەی بنۆشیت ، ئیدی ئەم فەرشە سورە بۆئەبەد ئەبێتە ڕەش بۆتۆ!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif