با دۆخەکە وەک خۆی تەماشا بکەین

ليست هناك تعليقات


عبدلرحمن عبدلرحیم
-
دۆخەکە وەک خۆی تەماشا بکەین نەبۆی زیاد بکەین نەلێی کەم بکەین

کێشە هاوردە نەکەین بەڵکو بەخوێندنەوەی دۆخەکە بڕیاری دروستی شەرعی وەرگرین 

ساڵی ڕابردوو نزیکەی چوار ملیۆن4000000 موسڵمانان لە ناوەوەو دەرەوەی سعودیە بەشداری فەریزەی حەج یان کردووە بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرگای ئەنجامدانی ئەو واجبە بە ڕووی تەواوی موسڵمانانی جیهان داخراوە بە وانەی ناو سعودیەشەوە جگە زیاتر لەهەزار کەس

ئەم کێشەیە کێشەیەکی گەورەی موسڵمانانی ڕووی زەویە ئێمەش لە کوردستان پشکی نوێنەرایەتی مان نزیکەی 6 بۆ7 هەزار حاجی مان بێ بەش بون لەو کۆبونەوە ساڵانەیەی ئەمساڵ

لەکاتێک هۆکارەکەی خۆمان و هەرێمی کوردستان نەبووە بەڵکو کێشەیەکی جیهانیەو ئێمەش وەک جیهان و وەک موسڵمانانی هەر وڵاتێک نزاو ئارام گرتنمان لەسەرە کێشەکە لە موسڵمانێک و وڵاتێک و جیهانی ئیسلامی گەورەترە

پێویستە ئێمە بەدروستی بۆ مەراسیمی حەجی ئەمساڵ بڕوانین تا بڕیارێکی دروست بۆ خۆمان بدەین هەرچەند کار لەکار ترازاوەو کات نەماوەو بڕارمان بۆ دراوە کە ئەمساڵ ڕێگە بە هیچ وڵاتێک نادرێ بەشداری ئەو فەریزەیە بکات

ئیتر بۆ دەبێ ئەو کێشەیە هاوردەی نێو ماڵی خۆمان بکەین لەکاتێکدا داخرانی ڕێگاکە کێشەی هەموومانە

لە سەر نوێژی جەژنی قوربان ئێمەش وەک موسڵمانانی دونیا چۆن بەرژەوەندی دین و سەلامەتی نوێژ خوێنانە با وا بکەین

ئێمە ئەگەر سەیری ڕابردووی خۆمان بکەین لە بەر ئەوەی ماڵی خوای گەورە(بیت اللە الحرام) لە مەککەیە گوێمان بۆ لیژنەی فەتوای وڵاتی سعودیە گرتووە بۆ بڕیار و فەتوا ،کەی ڕەمەزانە؟ کەی جەژنە؟ کەی عەرەفەیە؟ ، ئەوەش لەبەر ئەوەنیە کە لیژنەی موسڵمانانی سعودیە لە زانایانی وڵاتانی ئیسلامی و جیهان زیرەکتر بن بەڵکو بۆ ئەوەیە ئێمە خەلافەتمان نەماوە با پابەند بین بەو بڕیارەوەو فەوزا دروست نەبێ و کارێکی شەرعی و دروستە 

با ئەو بەرژەوەندی یەک دەنگیە وەک بیلبیلەی چاوەکانمان بپارێزین 

خوای گەورە ئاگاداری نیاز و دڵمانە خوای گەورە لێمان خۆشبێ و ساڵی ئایندە قەرەبووی ئەمساڵیشمان بۆ بکاتەوەو لەو کەسانەشی قەبوڵ بکات کەناویان دەرچوەو ڕێگەیان پێ نەدرا ئەو فەریزەیە بەجێ بهێنن



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif