دواخستنی كۆبونەوەی پەرلەمان هەنگاوێكی ژیرانە بوو

ليست هناك تعليقات


کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاژێر 11:00 بکرێت، دواخرا بۆ سبەی دووشەممە لە هەمان کاژێر.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، چەند فراکسیۆنێکی پەرلەمان داوای دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانیان کردووە بۆ سبەی دووشەممە. دەشڵێ "رێز لە داواکەیان گیرا، پارتی زۆرینەی پەرلەمانی دەخاتە خزمەتی سەقامگیریی سیاسی و کۆمەڵایەتی". 

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای ئەو فراکسیۆنانە بۆ ماوەی 24 کاژێر دوادەخرێت و سبەی دووشەممە کاژێر 11:00 کۆبوونەوەکە دەکرێت.

عوسمان گوڵپی، وتەبێژ و ئەندامی پێشووی، ئەنجومەنی بەڕێوبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری (هەڵوەشاوە) سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر داوای فراكسیۆنەكانی دەرەوەی لیستی زۆرینە وتی: ئەم هەنگاوەی دەستەی سەرۆكایەتی و لیستی زۆرینە كە پارتیە، جێگای ڕێزە و هەنگاوێكی ژیرانەیە، چونكە حسابكردن بۆ بەرامبەر و سور نەبوون لەسەر ڕای خۆیان بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە ئەگەرچی زۆرینەشبن و كۆبونەوەكە یاسایی دەبوو، ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەیانەوێ دۆخەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە بەرن و خۆ لادانە لە تەشەنوجی زیاتری سیاسی و ئەمەش بیركردنەوەیەكی عاقلانە و سیاسیە و هیوادارم ئامانج لێكتێگەشتنی نێوان. لایەنەكان بێت و دەرئەنجامی باشی هەبێ،
چونكە هەرێم ماندوە و قەیرانی زۆرە، خەڵك بەرگەی ئەم هەموو فشارە دەرونی و قەیرانە یەكلەدوایی یەكانە ناگرێت، بۆیە هیوادارم لە داهاتوودا حیزبە سیاسیەكان ململانێی تەندروست بگێڕنەوە بۆ پەرلەمان و ڕۆڵێكی ئیجابی بگێڕن لەسەر چارەسەركردنی قەیرانەكان و لە پێناو بەرژەوەندیەكانی خەڵكدا تواناكانیان خەرج بكەن و دووربكەونەوە لە ململانێی ناتەندروستی بێزار كەر

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif