کریستیانۆ لازیۆی تێکشکاند

ليست هناك تعليقات


بە سەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی، یانەی یوڤێنتوس هەنگاوێکی دیکەی بەرەو پاراستنی نازناوەکەی دەستپێکرد و شکستی بە یانەی لازیۆی رکابەری هێنا.

یوڤێ لە یاریگەی خۆیدا تۆڵەی لە یانەی لازیۆ کردەوە، دوای ئەوەی لە دوو یاریی ئەم وەرزەدا لە خول و جامی سوپەردا لە یوڤێنتوسی بردبووەوە، لە کۆتاییدا ماوریزیۆ ساری تۆڵەی لە سیمۆنی ئینزاگی کردەوە و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یافرییەکەی لێبردەوە.

نیوەی یەکەم رۆناڵدۆ زۆر هەوڵیدا گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لەگەڵ هاوڕێکانیدا چەندین هەلی مەترسیداریان بەفیڕۆدا، کەچی لە نیوەی دووەمدا هەلە بەفیڕۆدراوەکانیان گۆڕی بۆ گۆڵ و لە ماوەی سێ خولەک دۆن کریستیانۆ دوو گۆڵی لەسەریەک تۆمارکرد، بەوەش هاوشانی چیرۆ ئیمۆبێلی چووە پێشەنگی گۆڵکاران، گۆڵی یەکەم بە لێدانی سزا بوو کە خۆی بەدەستیهێنا، گۆڵی دووەمیش بە ئاسیستی پاولۆ دیبالا تۆمارکرا، بەڵام لە خولەکی 83 لیۆناردۆ بۆنوچی لێدانێکی سزای دروستکرد و چیرۆ ئیمۆبێلی گۆڵی تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە، بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ راگرتنی شکستەکە و یارییەکەیان دۆڕاند.

رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ هاوشانی چیرۆ ئیمۆبێلی لە پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیە، بەڵام چیرۆ سێ یاری زیاتری کردووە.

ئێستا یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی کردە 80 خاڵ و هەشت خاڵ لەپێش ئینتەرمیلانی دووەمە، لازیۆش لە پلەی چوارەم مایەوە بە 69 خاڵ و بەرێژەیەکی زۆر لە نازناوی ئەم وەرزە بێهیوا بووە.

کریس لە خولی ئیتالیا 61 یاریکردووە، 50 گۆڵی تۆمارکردووە، تاکە یاریزانە لە مێژوودا لە هەرسێ خولی ئیتالیا، ئیسپانیا و ئینگلتەرا زیاتر لە 50 گۆڵ تۆماربکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif