بەرهەم ساڵح، چۆن کۆشکى سەلامى لە سێبەرەوە گۆڕى بۆ رۆشنایى

ليست هناك تعليقات

بەرهەم ساڵح لە سیاسەتى عێراقیدا .. چۆن کۆشکى سەلامى لە سێبەرەوە گۆڕى بۆ رۆشنایى 

گەیشتنێکى دراماتیکى 
بۆ یەکەمجار لە عێراقدا ململانێ کردن لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار گرژیەکى توندى بەخۆیەوە بینى، کە بە درێژایى چەندین ساڵ بۆ پێکهاتەى کوردى و بە دیاریکراویش بۆ یەکێتى نیشتمانى کوردستان یەکلاکرابۆوە. بە شێوەیەک جەلال تاڵەبانى دوو گەڕ و فوئاد مەعسوم گەڕێک لەو پۆستەدا بوون.. بەڵام دواى ساڵى ٢٠١٨ پارتى دیموکراتى کوردستان چاویان بڕیە ئەو پۆستە، بەتایبەتى لە دواى شکستهێنانى پرۆسەى ڕیفراندۆم کە مەسعود بارزانى پێى هەستابوو. لە گەڕى یەکەمدا بابەتەکە ئاسان بوو، بەوەى هیچ ڕکابەرێکى بەهێز نەبوو ڕووبەروى فواد حسێن (کەسایەتیەکى کوردى شیعەو میمۆرى نهێنیەکانى بارزانى و حزبەکەى) ببێتەوە.. پێش ئەوەى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کاندیدەکەیان بۆ سەرۆکایەتى کۆمار رابگەیەنن کە بەرهەم ساڵح بوو؛ ئەو کەسایەتییە کوردەى زیاتر سەرەنج ڕاکێشە بەلاى پێکهاتەی عەرەبی عێراقەوە.. لەگەڵ ئەوەشى بەرهەم ساڵح لە حزبەکەى خۆى جیابوبوە و بەتەنیا بەشدارى هەڵبژاردنەکانى کردبوو، بەڵام هەریەک لە کۆسرەت ڕەسول و بافڵ تاڵەبانى و لاهور جەنگى قەناعەتیان پێ هێنا بگەڕێتەوە ناو یەکێتى، ئەمەش ڕوویدا و هەمووان چاوەڕوانى گەمەى دەنگدان بوون لە نێوان فواد حسێن و بەرهم ساڵحدا .

ئەندام پەرلەمانەکان لە ڕووبەڕووبونەوەى فراکسیۆنەکانیاندا 

بەگوێرەى هاوپەیمانیەتییەکانى قۆناغەکە، مەسعود بارزانى لە ڕکابەرەوە، بووە هاوپەیمانێکى گرنگى هاوپەیمانێتى فەتح کە حاجى قاسم سلێمانى پلانى بۆ دادەنا و عەرابى ئەم هاوپەیمانێتییە بوو بۆ کۆکردنەوەى گروپەکانى حەشدى شەعبى.. باس لەوەش دەکرا ئەمریکا حەزى بەوە بووە کە سەرۆکى نوێى عێراق بە ئارەزووى بارزانى بێت، وەک هەوڵێک بۆ دووبارە دەرهێنانەوەی بارزانى گەورە لە باوەشى تاران.. بەڵام سەرۆکى فراکسیۆنەکان رووبەرووى ئەندام پەرلەمانەکانیان بونەوە کە لە بەرژەوەندى بەرهەم ساڵح دا بوو، بۆ ئەوەى بکرێـت بەسەرۆکى عێراق، جگە لە دوو فراکسیۆن نەبێت کە ئاراستەکەیان روون بوو لە بەرامبەر ئەو کوڕەى سلێمانى کە بەشێکى ژیانى لە سەماوە بەسەر بردوە.. فەتح هەوڵیدا فشار بخاتە سەر ئەندامەکانى و هاوپەیمانەکەى، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بەوەى فراکسیۆنی ئیرادە و ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانە جیاجیاکان بە پێچەوانەى عامرى و ئەوانى ترەوە ڕەفتاریان کرد، ئەمەش ئالێنگارێکى گەورە بوو بەهۆى ئەو فشارە تۆقێنەرەى لە ناوەوەو دەرەوەو ڕووبەڕوویان دەبۆەوە، تا کار گەیشتە هەڵاڕەشەکردن بە چەک، چونکە ئەو لایەنانە پەیمانى یەکلاکەرەوەیان بە بارزانى دابوو، کە فواد حسێن سەردەکەوێت نەوەک بەرهەم صالح.

بەرهەم ساڵح وتارى سەرکەوتنى لە مینبەرى پەرلەمان خوێندەوە 

هەمووان چاودێرى ئەوەیان دەکرد کێ سەردەکەوێت.. سەرۆکى کوتلەکان یان ئەندامەکانیان و کوتلە بچوکەکان، سۆپرایزەکە لە گەڕى یەکەمدا بوو بەوەى بەرهەم ساڵح ١٦٥ دەنگى هێنا، لەبەرانبەریشدا ٨٠ دەنگ بۆ فواد حسێن، پێش ئەوەى گەڕى دووەم تەواو بێت و فواد حسێن کە لەلایەن پەرلەمانەوە رەتکرابۆوە، بەرهەم ساڵح ٢٠٠ دەنگى هێنا لە سەرکەوتنێکى یەکلاکەرەوەدا، ئەمەش بوە مایەى پەست بوونى بارزانى و هاوپەیمانەکانى (فەتح و دەوڵەتى یاسا) ى ئاگادارکردەوە کە بە حساباتەکانیدا دەچێتەوە، لەپاش ئەم شکستەى دووەمیش کە توشیان هاتووە. دواى ئەوە بەرهەم صاڵح وتارێکى لە مینبەرى پەرلەمانەوە خوێندەوە، پێنوێنێکى زۆر روونى تێدا بوو بەوەى سەرۆکى نوێ تەنها شێوەیى و پرۆتۆکۆڵى نییە.. 

کۆشکى سەلام پێشوازى لەو سەرۆکە نوێیەى دەکات کە دواتر هەمووان دەخاتەگەڕ

ئەو سەرۆکە کوردەى بە عەرەبى قسە دەکات و بەغدا باش دەناسێت، تەوقەی لەگەڵ فۆاد مەعسومدا کرد.. ئەو سەردەمەى کۆتایى پێ هێنا کە زۆربەى عێراقییەکان نەیاندەزانى کتومت کارى سەرۆک چی بوو.. 

زۆرى نەبرد بەرهەم ساڵح سەردانە خێراکانى دەست پێکرد بۆ وڵاتانى دراوسێ و بە متمانە بەخۆبونەوە بە سعودییەکانى وت کە حەشدى شەعبى دامەزراوییەکی دەوڵەتییە، و وەها لەگەڵ ئێرانیەکان قسەى دەکرد کە عێراق پێویستى بە رێپیشاندان نییە، ئەبو زەبى فەرشى سوورى بۆ ڕاخست، و گەشبیەنییەکى واى هەبوو بەوەى عێراق هاوسەنگییەکانى لەگەڵ کەنداودا دەگێرێتەوە.. هەروەها هەڵوێستى عێراق لە لووتکە مەککە زۆر بەهێز بوو کە سعودیە هەوڵی دەدا گەلەکۆمەیەکى سیاسى دژى ئێران بکات، لە بەیاننامەى کۆتاییدا عێراق تێبینى هەبوو، سەرەڕاى فشارى وڵاتە عەرەبیەکان، کەچی وتارەکەى سەرۆکى عێراق لەگەڵ هێڵە گشتییەکەى دەوڵەتدا هاوسەنگ بوو، بەم شێوەیە ناوى بەرهەم ساڵح کەوتەسەر زار و زمانى عێراقییەکان و بووە جێگەی باس و خواسی سکرینە گەورەکان، دواى ئەوەى ناوى سەرۆک کۆمارى عێراق خەریک بوو لە یاد بچێت بەهۆى ئەو پرۆتۆکۆڵانەى کە هەندێ جار دیبردە حاڵەتى لە بیرچوونى ئەم دامەزراوەیەى دەوڵەت کە رۆڵى هەیە لە دروست کردنى سیاسەتى جێبەجێکردن لە وڵاتدا. 

پێشوازى کردن و ترسێکى شاراوە : 

لەگەڵ ئەو چالاکییە گەورانەى سەرۆکى نوێ ئەنجامى دەدا، کەچى هێزە سیاسیەکان و لەسەروی هەمووشیانەوە فەتح و دەوڵەتى یاسا دەیانچپاندە گوێى سەرۆکى وەزیرانى پێشوو (عادل عبد المهدی) و پێیان دەگوت: سەرۆک بوەستێنە.. وا جەماوەرەکەمان بە ئاراستەى ئەودا دەڕوات.. ترسێکى سیاسى و هەڵبژاردنى شیاوى نەرمى و پراگماتیکى گەورە لەسەرۆک دایە، بە شێوەیەک رۆلى هەیە لاى سەرجەم لایەنەکان و گوێیان لێدەگرێ ئەگەر دژى ئەویش بن، ئێستا پەیوەندى صاڵح و عامرى گرژى تێدایە، عامرى و مالکى هەست دەکەن بەوەى صاڵح تیشکى لەسەر ئەوان نەهێشتووە و باشورییەکانى بەلاى خۆیدا راکێشاوە، بەتایبەتى دواى ئەو تێکەڵبوونە زۆرەى لە ئەداى حزبە شیعیەکاندا هەبوو لە ژمارەیەک پرسدا و دیارترینیان خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان و دیارى کردنى جێگرەوەى عبد المهدی بوو. 

دەستلەکارکێشانەوەى عبد المهدی .. پاراستنى دەستوور یان پاراستنى رۆح 

مانگى تشرینى یەکەمى ساڵى ٢٠١٩ وەرچەرخانێکى گەورە لە دیمەنى سیاسى عێراقدا دروست بوو، چواردەوورى حکومەت تەسک دەبوە و چارەسەرەکان وەک نیمچە ئاستەمى لێهات، بەتایبەتى لەگەڵ خاوەخاوى وەڵامدانەوەى عبد المهدی لە بەرامبەر رووداووەکان، هەردوو کوتلەى فەتح و سائیرون نەیانتوانى دیمەنەکە لە قاڵب بدەن، لەگەڵ ئەوەى سائیرون هەوڵیدا بەشدار بێت لەگەڵ خۆپیشاندەرەکان، بەڵام لە ئاست دروشمى خۆپیشاندەرەکاندا نەبوو (نیشتمانمان دەوێ)، دروشمى خۆپیشاندانەکان لەناکاودا سەرۆک کۆمار دەرکەوت و لەتەنیشتیەوە کراسێک هەبوو کە ئەم گوزارشتەى لەسەر نوسرابوو، بابەتەکە بوە مایەى قەڵس بوونى هێزە توڕەکان کە هەستیان دەکرد ئەم خۆپیشاندانانە دژى ئەوانە و لایەنى دەرەکى و ناوخۆ بەئاراستەى لادان کار دەکەن.. ئەویش کودەتاى سپییە ، بەم شێوەیە سەرکردەکان لە نێو خۆیاندا قسەیان دەکرد.. و لە ژێر سایەى ئامادەنەبوونى عبدالمهدی لە دیمەنەکەدا، سالح ژمارەیەکى زۆر لە گروپى چالاکوانانى دەبینى و هەوڵى زۆریدا بۆ ئەوەى داواکارییەکانى خەڵک بگەیەنێت بە هێزە سیاسییەکان دەربارەى بێ کارى و نەبوونى خزمەتگوزارى. هەوڵى ئەوەشیدا دەسەڵاتەکانى خۆى لە دەستوردا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەى گیانى خۆپیشاندەرکان بپارێزێت .

ڕەتکردنەوەى سەرۆک لە ڕاسپاردنى کوێرانە

رۆڵى سەرۆکى چوارەم لە سەردمى دیموکراتیدا و لە میانەى دیاریکردنى جێگرەوەى عەبدولمەهدیدا دەرکەوت،دواى ئەوەى ناکۆکى کەوتە نێو هێزە شیعیەکانەوە، بەتایبەتى فەتح و هاوپەیمانەکانى لەلایەک و سائیرون و هاوپەیمانەکانى لەلایەکى ترەوە، ساڵح هەوڵیدا لە نێوان هەردوولادا هاوسەنگ بێت، تاکو بگاتە راسپاردنێک کە وڵات دوور بخاتەوە لە جەنگێکى ناوخۆى کە خەریک بوو بەهۆى هەلوێستە توندەکانەوە روو بدات، سەرۆک دەستى بە زنجیرەیەک ڕاسپاردن کرد، سەرەتا بە محمد شیاع و پاشان قوسەى سوهەیل، هەتا ئەو ڕادەیەى سەرکردەکانى کوتلەى بینا نوسراوێکیان کردو داوایان لە ساڵح کرد پارێزگارى بەسرە ئەسعەد عیدانى راسپێرێت، لەمەشدا سەرۆک هەڕەشەى دەستلەکارکێشانەوەى کرد ئەگەر فشارى ئەوەى لێبکرێت کەسێک راسپێرێ و سازانى لەسەر نەبێت، جگە لەوەش پێویستە لەچوارچێوەى بژاردەى شەقامیشدا بێت، سەرۆک بەیاننامەکەى لە سلێمانى نووسى، و هەندێ لایەنى چەکداریش هەڕەشەى بەکارهێنانى شێوازى ناسروشتییان کردبوو بۆ ئەوەى ناچارى بکەن، دواى کێشمەکێشێکى زۆر و ڕاسپاردنى کاتى عەدنان زورفى؛ کە دواتر کشایەوە، و دواى ئەوەى ساڵح توانى لایەنە ناکۆکەکان ڕازى بکات بە پێویستى راسپاردنى مستەفا کازمى وەک چارەسەرێکى مامناوەند، لە پێناو پاراستنى وڵات لە پێکدادانى ناوخۆیى مەترسى سزاکانى دەرەوە؛ کە واشنتۆن ئاماژەى پێکردبوو.. بەمەش کۆشکى سەلام بە سەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح رۆڵێکى ئێجگار میحوەرى دەگێڕێ لە چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە خەریک بوو وەک زریانێک وڵات بگرێتەوە، و ئەو کۆشکە قەشەنگەى لە هەڵوێستى پرۆتۆکۆلییەوە بردە هەڵوێستى ستراتیژى دەسەڵات .

وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا
لە السومريةوە


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif