کاتێ مرۆڤ خۆی ناناسێ

ليست هناك تعليقات

موحەمەد حمد احمد

گەر بمانەوێ هەندێ بدوێین سەبارەت بەوەی کاتێ مرۆڤ خودی خۆی ناناسێ لە هەمووشتێکدا دەبێتە هەرزە و بەڵا و ناڕەحەتی بۆ دەور و بەری هەر لە هەرزەی بیر و بۆ چوون و دینی و سیاسی و سەرمایەداری و مامەڵەی کومەڵایەتی و تێکەڵاو بوون و ڕەفتار و کرداری، بۆیە پێویسته لە سەر مرۆڤی ژیری تێگەیشتوو و پێگەیشت و بەر لە بەدەست هێنانی هەر پلە و پۆست و سەرمایە و کەسایەتی پێویستە لە سەری لە سەرەتا خود ناسی بکاتە دەست پێک بۆ بەدەست هێنانی ئەوانەی مرۆڤ بەرە و تەواو کاری دەبەن لە ئێستادا ئەزمەی خود ناسی لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا بوونی هەیە بۆیەش هیچ كام لەمانەی باسمان کردن ڕێڕەوی خۆیان نەدۆزیوەتەوە بە نمونە هەرزەی دەوڵەمەندیمان هەیە چونکە ئێستا سەرمایە بە با دێت واش دەزانێ بەشان و شەوکەوت و زیرەکی و لێهاتوویی خۆی بەدەستی هێناوە نازانێ میللەتێکی ئاسا مەڕ و چەند دەوڵەمەندێکی چروکی کپی لە بەر دەستدایە و وەک مەوادێکی خاوی بەردەستی یاری پێدەکات، چونکە خودی خۆی نەناسیوە کە دوێنێ کێ بووە ناش زانێ ئەمڕۆش کێیە، بۆیە پێویستە مرۆڤ ڕەوشتی خود ناسی لە ناخیدا پەرەی پێبدات و گەشەی پێبکات بۆ ئەوەی سوود لەو سەرمایە وەرگرێت کە خوا پێی بەخشێوە بە نیعەت لای بمێنێتەوە نەک ببێت بە نیقمەت و پێی هەڕڕا بێت و سەرکەشی تووشی لوت بەرزی و هەڵە و کارەساتی گەورەی کات چونکە گەر وای نەڕوانی دەبێ دڵنیابێ ماڵی بە با هاتوو هەر بەباش دەڕواتەوە، کەواتە هەرزە مەبە خۆت پێبگەیەنە بیرکەوە بەو بەخششە کەسایەتیت تەواوکە خۆت بناسە و هەنگاوی دروستی پێ بهاوێ و بە سەرمایەکەت دەستی نەداران بگرە و ببە هۆکاری ڕزگاربوونیان نەک دەستە پاچەبوونیان و هێنان ی خەمی زیاتر بۆ سەر دەروونیان، چونکە دوێنێ تۆ هەژارێکی داماوبووی ئەمڕۆش سەرمایەدارێکی هەرزەی هەڕڕا و لوت بەرز،چونکە دوێنێ لە شاخ پێڵاو دڕاوێک و هەر دوێنێش خەڵوزفرۆش و جۆفرۆش و سەرتاشێک و حەمباڵێک بووی ئاگات لێ بێ خوا تۆی خۆش ویستووە بە ماڵێک تاقی کردوویەوە پێی شوکر بەو ئاگات لێی بێ با نەبێتە نیقمەت و سەرت نەخوات

هەوڵدە بەر لەوەی خەڵک و خوا بناسی خۆت بناسە چونکە تا ئەوە نەکەی ناتوانی خۆت بناسی هیوادارم هەر کەسێک بە جددی بیر لە خود ناسی بکاتەوە بۆ ئەوەی لە ئەنجامە یەکتر ناسینیش بە ێڕەوی خۆیدا ڕێڕە و بکات و مرۆڤایەتی و دەورو بەری پێ بحەسێنیحەوە نەک ئێرەیی لە ناو کۆمەڵگادا پێی پەرە پێبدەیت، هیوام ناسینی خودی مرۆڤە هەر کەسە و خۆی بناسێ چونکە ئەوکات هەنگاوی ناسینی خەڵکیشت بۆ ئاسانتر دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif