بەهۆی وێنە گرتنێكەوە، كارەكەی لەدەستدا

ليست هناك تعليقات

هاندەرێکی شەیتانە سوورەکان بەڕێکەوت (ڕیاز محرز)ی ئەستیرەی مانچێستەر سیتی دەبینێت و سێلفییەکی لەگەڵ دەگرێت، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت بەهۆی ئەو سێلفیە بە دەرکردنی لە کارەکەی سزا دەدرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سەن) گریگ ویلز کە کرێکارە لە یەکێک لە باڵەخانانە کاردەکات کە لە مالەکەی ڕیاز محرز نزیکە، بە رێکەوت چاوی بە ئەستێرە جەزائرییەکە دەکەوێت و داوای لێ دەکات سیلفییەکی لەگەڵ بگرێت، ئەویش بەڕێزەوە بە هاندەرەکە دەڵێت باشە، بەڵام گریگ لە سێلفییەکە زۆر لە ریاز بزیک دەکەوێتەوە، بۆیە دوای بڵاوکردنەوەی سێلفییەکە و بینینی لە لایەن بەرپرسانی لەسەر کارەکەی یەکسەر بە تۆمەتی ڕەچاونەکردنی دوور کەوتنەوەی دوو مەتر لە بەرانبەرەکەی بە دەرکردنی لە کارەکەی سزا دەدرێت.

لەم بارەیەوە هاندەرەکە کە خۆی هاندەری مانچێستەر یۆنایتدە و خاوەن 5 منداڵە دەڵێت ” ڕێکەوتێکی خۆش بوو کە بینیم ڕیاز محرز لە لای من تێپەڕ دەبێت، ئەو هەلە هەموو کاتێک ناڕەخسێت منیش داوام لێکرد سێلفییەکی لەگەڵ بگرم ئەویش زۆر بە نەرمی وەڵامی دامەوە و داواکارییەکەی بەجێ گەیاندم !


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif