لە یەك ڕۆژدا نزیكەی یەك ملیۆنی لێ فرۆشرا

ليست هناك تعليقات

کتێبەکەی برازاکەی ترەمپ کە تایبەتە بە سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەم رۆژی بڵاوکردنەوەیدا، نزیکەی یەک ملیۆن دانەی لێفرۆشرا.

ماری ترەمپ، برازای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کتێبێکی بەناوی "هێندە زۆرە و بەسیش نییە" بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لە ژیانی تایبەتیی نێو خێزانی ترەمپ دەکات.

کۆمپانیای سایمۆن ئاند شوستەر کە کتێبەکەی چاپ و بڵاوکردووەتەوە رایگەیاند: "لە یەکەم رۆژی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەدا لە رۆژی پێنجشەممەدا زیاتر لە 950 هەزار دانەی لێفرۆشراوە لەنێویاندا دەیان هەزار دانە لە کۆپی دەنگی و هەروەها دیجیتاڵی".

کتێبەکەی ماری ترەمپ یەکەم کتێبە کە تاوەکو ئێستا لەبارەی ژیانی نێو خێزانە گەورەکەی ترەمپ نووسرابێتەوە و تێیدا ماری هێرش دەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ و بە "نەشیاو" بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا ناویدەبات.

ماری هەروەها ترەمپ بە "نەزان و لووتبەرز" وەسف دەکات و دەڵێت: "ئەو پیاوە ناتوانێت ئیدارەی وڵات بدات چونکە کەسێکی خەیاڵییە".

مێری ترەمپ کە دەروونناسە، لە نزیکەوە چاودێریی جموجووڵ و هەڵسوکەوتەکانی مامی کردووە، دەڵێت "کەسێکی خۆپەرستە".

کۆشکی سپی زانیارییەکانی نێو کتێبەکەی رەتکردەوە و بە "کتێبێکی پڕ لە درۆ" ناویبرد.

بەر لە بڵاوبوونەوەی کتێبەکە، رۆبەرت ترەمپ، برا بچووکەکەی دۆناڵد ترەمپ لە دادگا سكاڵایەکی دژ بە ماری ترەمپ بەرزکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، ماری لە ساڵی 2001دا واژۆی لەسەر رێککەوتنێكی خێزانی کردووە بە باس نەکردن و ئاشکرانەکردنی نهێنییە تایبەتەکانی نێو گەورە خێزانی ترەمپ، بەڵام دادگا سکاڵاکەی رۆبێرت ترەمپی رەتکردەوە.

کۆمپانیای سایمۆن ئاند شوستەر تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و 150 هەزار دانە کتێبی تەنیا بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا چاپکردووە و بڕیارە ئەو ژمارەیە زیاتر بکات.هاوکات بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای ئامازۆن، لە کەنەدا و ئوسترالیادا، کتێبەکە پڕفرۆشترین کتێب بووە.

ئەمە یەکەم کتێب نییە لەدژی ترەمپ دەنووسرێت، ژمارەیەک بەرپرس ئەوانەی لە کۆشکی سپی و لەنێو ئیدارەی ترەمپ کاریان کردووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەیان یان دەرکردنیان شتیان لەسەر ترەمپ نووسیوە. 

یەکەم کتێب کە بڵاوکرایەوە، بەناوی (ئاگر و ئافات) بوو لەلایەن مایکل وۆڵف کە باس لە رووداوەکانی نێو کۆشکی سپی دەکات. دواینیشیان لەلایەن جۆن بۆڵتنی راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوو، بۆڵتن لە کتێبەکەیدا هەندێ شتی سەیر لەبارەی سەرۆکی ئەمریکا باسدەکات.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif