عارف قوربانی
-
هیچ گومان له‌وه‌دا نییه له هه‌ر وڵاتێك زه‌مینه‌ی كاری سیاسی و فره‌حیزبی ره‌خسابوو، ململانێی سیاسیی نێوان هێز و كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كان هه‌م چاوه‌ڕوانكراو و هه‌م سرووشتییه. به‌ڵكو له‌و جۆره وڵاتانه‌دا ئه‌وه ناسرووشتییه كه ململانێی سیاسی و ناكۆكیی سیاسی نه‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له قۆناخی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه به‌رده‌وام زیاتر له حیزبێك له گۆڕه‌پانی سیاسیی و خه‌باتی چه‌كداریدا هه‌بووه. كه‌واتە ده‌بێت سرووشتی بێت ناكۆكیی سیاسی و ململانێش له كوردستاندا ره‌گ و ریشه‌ی مێژوویی هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و پرسیاریشه ئایا ململانێ و ناكۆكییه سیاسیه‌كانی كوردستان به رێگه‌ی دروستدا رۆیشتوون؟ بێگومان لێره‌دا هه‌موو هاوڕاین کە نه‌خێر. ئه‌و شێوازه له ململانێ له‌نێوان حیزبی سیاسیی كوردیدا رێگەیه‌كی مه‌ده‌نییانه و دیموكراسییانه نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له رابردوودا رۆڵی زۆریان له ئاراسته‌ی ململانێ و ناكۆكییهكانیشدا هه‌بووه و له سه‌رده‌می خۆیاندا ره‌وایه‌تییان به گرتنه‌به‌ری هه‌موو ئامراز و شێوازێكی ململانێ داوه، سه‌رئه‌نجام خۆیان لێی په‌یشیمان بوونه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی مێژوو وه‌ك لاپه‌ڕه‌ی شه‌رمه‌زاری ده‌بینن. ئه‌ی كه‌واتە حیكمه‌ت چییه له‌وه‌ی په‌ندیان لێوه‌رنه‌گیراوه و به‌رده‌وام دووباره ده‌بنه‌وه؟
شتێكی تریش كه هه‌ر جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه بوونی ململانێ یان ناكۆكی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی تێڕوانین و به‌رنامه‌ی سیاسی دروست ده‌بێت. به‌ڵام له كوردستاندا دابه‌شبوون به‌سه‌ر به‌ره‌ی ململانێكاندا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و واقیعه‌یه، بۆیه ناكرێت ئه‌مه‌ی له كوردستاندا هه‌یه به پێوه‌ری زانستی سیاسی به ململانێ و ناكۆكییه‌كی ئاسایی ببینرێت. چونكه ئه‌وه‌ی پێویسته له به‌ره‌یه‌ك بن، ده‌بینیت دژ به یەكترین و ئه‌وه‌ی ده‌بوو ناكۆك بن، له به‌ره‌یه‌كن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه نه ناكۆكی و نه ململانێكان هیچ بنه‌مایه‌كی فكری و سیاسی‌یان نییه، به‌ڵكو له وابه‌سته‌بوون به هێزی ده‌ره‌كی و له گرێی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
ته‌ماشا بكه‌ن پارتی و یه‌كێتیی وه‌ك دوو حیزب به باش و خراپی ئه‌م حوكمڕانییه‌وه 28 ساڵه به هاوبه‌شی هێناویانه. ئێستاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له ئاستێكی خراپ و مه‌ترسیداردایه، به‌ڵام له په‌رله‌مان و له حكومه‌ت و له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ردوولایان پێكه‌وه به‌شدارن. وه‌ك ئامانجی ستراتیژییش هه‌ردوولا به‌پێی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی حیزبه‌كانیان پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن خه‌بات بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. هه‌ردوولا له زۆر ئاست و له سیمای حیزبایه‌تی و هه‌ژموونی بنه‌ماڵه‌یی به‌سه‌ر ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی و حكومیدا له یه‌كدی ده‌چن. ئه‌ی كه‌واتە له‌سه‌ر چی ناكۆكن؟
دوو حیزب ئامانجی سیاسی‌یان یه‌ك بێت، پره‌نسیپی به‌ڕێوه‌بردن و ژیانی حیزبی و رێكخراوه‌ییان وه‌ك یه‌كدی بێت، له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و ئیداره‌دانی سه‌رزه‌مین و ژێرزه‌میندا پێكه‌وه بن، ئیتر ده‌بێت بۆچی ناكۆكییه‌كانیان به‌و جۆره ره‌نگبداته‌وه كه هاوڵاتیان هه‌ست به مه‌ترسیی به‌ریه‌ككه‌وتن بكه‌ن؟ بێگومان دەزانرێت كه ناكۆكی و ململانێكانیان له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وایه‌تی و كێشه‌ی خه‌ڵك و خاك و ئه‌و داگیركاری و ده‌ستدرێژییانه نییه كه له‌لایه‌ن توركیا و ئێران و عیراقه‌وه ده‌كرێته سه‌ر خه‌ڵك و خاكی كوردستان. لایه‌نێكیان نه‌هاتووه داوای ئه‌وه بكات با سنوور بۆ وڵاتانی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه دابنرێت و رێگه له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگرین و لایه‌كی دیکەیان بووبێت به پاشكۆ، هه‌ردوولا شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان له به‌غدا زیاتر جێی متمانه‌یه، هه‌ردوولا كێبڕكێیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان باشتر وابه‌سته‌بوونی خۆی به وڵاتانی دراوسێوه گرێده‌دات. له چیدا له یه‌كدی ناچن تاوەکو ببێته سه‌رچاوه و خاڵی ناكۆكیی نێوانیان؟
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت دوو شتمان پێده‌ڵێت، ده‌بێت كێشه‌كه یه‌ك له‌م دووانه‌دا بێت. یه‌كێكیان بریتییه له رق و كینه و گرێی کەسی و ره‌نگدانه‌وه‌یان به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه كه ئه‌مه‌ش به هیچ پێوه‌ر و لۆژیكێك نه خزمه‌ت به خودی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كان و نه حیزبه‌كانیان و نه میللهتهكهیش ده‌كات. دووه‌میان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ویست و بڕیاری خۆیان نین، به‌ڵكو وه‌ك رۆبۆتێك له‌لایه‌ن خه‌ڵك و هێزگه‌لی دیکەوه ئاراسته ده‌كرێن. ئه‌مه‌ش روونه كه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك یان هه‌ر هێزێك بووه ئامرازی ده‌ستی دیکە، به‌دڵنییاییه‌وه هیچ بۆ ده‌ستی خۆی ناچنێته‌وه.
ئه‌ی كه‌واتە كه‌ی ئه‌مانه به ئاگا دێنه‌وه و تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن خراپه؟ وه‌ك چۆن له رابردووی هه‌ردوو حیزبه‌كه و له‌نێو هه‌ردوو بنهماڵهكهشدا ئه‌و ئاراسته خراپانه‌ی ململانێ زۆر درێژه‌یان كێشا و دواییش هه‌ردوولا په‌شیمانییان ده‌ربڕی. ئایا ده‌كرێت جارێكی دیکە هه‌ر به هه‌مان رێگەی هه‌ڵه‌دا بچنه‌وه و خه‌ڵكیش به رێگە ههڵهكهدا هه‌ر دوایان بكه‌ون؟ دوای قوربانیدان و شه‌كه‌تكردنی گەل و له‌ده‌ستچوونی ده‌رفه‌تی گرنگ بۆ گەلهكه، ده‌ست بخه‌نه‌وه نێو ده‌ستی یه‌كدی و بڵێن ئه‌وه‌ی روویدا هه‌ڵه‌یه‌ك بوو، وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌مه‌یان پێگوتین.
ئایا ناكرێت ئه‌مجاره به‌ر له‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌نه قوربانی و منداڵی خه‌ڵك به كوشت بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی كورد لاوازتر بكه‌ن، ئه‌و ده‌سته‌ی كه دواجار هه‌ر ئاماده‌یه بۆ گوشین، ئێستا بیخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كدی و چیدی ئه‌و میلله‌ته له‌به‌رده‌م گه‌لانی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه‌دا بچووكتر و بێبه‌هاتر نه‌كه‌ن؟
راستییه‌ك هه‌یه ده‌بێت هه‌ردوولایان له به‌رچاوی بگرن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دۆخی كوردستان له ئاستی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی زۆر خراپدایه و به قۆناخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ردوو حیزبه‌كه له‌م ده‌رئه‌نجامه به‌رپرسیارن و كه‌سیان ناتوانن خۆیان لەوە به‌ری بكه‌ن کە پێیگه‌یشتووین. قووڵبونه‌وه‌ی ناكۆكی و درێژه‌دانیان به‌و جۆره له ململانێ ئاو ده‌كاته ئاشی ئه‌و ئاراسته‌یه‌وه كه خوازیاری نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان و تێكشكاندنی بزووتنه‌وه سیاسییهكهیەتی.
كوردستان كه‌وتووەته به‌رده‌م دووڕێیانێك لە مه‌ترسی و ده‌رفه‌ت. مه‌ترسییه‌كان زۆر لێمانه‌وه دوور نین. ئه‌وه‌تا له‌نێویاندا ده‌ژیین، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌كان په‌یوه‌ستن به ته‌بایی نێو ماڵی كورد خۆییه‌وه. هێشتایش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ماوه كه ئه‌م دوو حیزبه شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارێتی و بتوانن ئه‌م ئاسته‌نگانه‌ش تێپه‌ڕێنن. ئه‌مه‌ش به پێكه‌وه‌یی و به رێككه‌وتنێكی دیکەی ستراتیژیی نێوانیان ده‌كرێت. پێویسته به ره‌چاوكردنی پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز و ره‌چاوكردنی واقیع وه‌ك پێویستییه‌ك بۆ پێكه‌وه‌یی، پرۆژه‌ی رێككه‌وتنێكی دیکەی ستراتیژی له‌نێوان خۆیاندا گه‌ڵاڵه بكه‌ن. به‌مه ته‌مه‌نی خۆیان و ئه‌زموونه‌كه‌ش درێژ ده‌كه‌نه‌وه و كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه بەلای كه‌مەوە بۆ داهاتوویه‌كی دیکە ده‌توانێت به‌پێوه بمێنێته‌وه. ئه‌مه پێویستی به بڕیاری ئازایانه و تێپه‌ڕاندنی هه‌ندێک گرێوگۆڵی ده‌روونی هه‌یه. ئه‌م قۆناخه پێویستی به سه‌ركرده‌یه. به‌و ده‌سته‌واژه عه‌ره‌بییه شه‌عبییه‌ی به‌كاری دەهێنین جیاوازییش له‌نێوان "مه‌سئوول و قائید"دا زۆره. ئایا ئه‌م حیزبانه كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانیان له دواجاردا ده‌بنه قائید یان هه‌ر به مه‌سئوولی ده‌مێننه‌وه؟
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق