چێڵسی بە 80 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کۆتاییپێهێناوە.

ليست هناك تعليقات


لەسەر داوای فرانک لامپاردی راهێنەری یانەکەیان، یانەی چێڵسی نزیکە لە راگەیاندنی سێیەم گرێبەستی ئەم وەرزەی و یاریزانی ئەمجارەش لە خولی ئەڵمانیایە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، یانەی چێڵسی گفتوگۆکانی لەگەل یانەی بایەر لیڤەرکوزن کۆتاییپێهێناوە سەبارەت بە گواستنەوەی کای هاڤێرتزی یاریزانی ئەو یانە ئەڵمانییە و لە هەفتەی داهاتوودا یانە لەندەنییەکە بە فەرمی گرێبەسی هاڤێرتز رادەگەیەنێت.

رۆژنامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لیڤەرکوزن سەرەتا داوای 90 ملیۆن یۆرۆی کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە کای، بەڵام چێڵسی بە 80 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی کۆتاییپێهێناوە.

هاڤێرتز تەمەنی 21 ساڵە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە، لە ساڵی 2016ەوە یاری بۆ یانەی بایەر لیڤەرکوزن دەکات و لە 118 یاریدا 36 گۆڵی بۆ تۆمارکردووە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا دەڵێن، ئەمە دوایین گرێبەستی ئەمساڵی بلوز نابێت و ئەمجارە یانەکە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بێن چیلویلی یاریزانی لێستەر سیتی دەدات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif