بەنزینی بە خێزانێکی کورددا کردووە و ناچاری کردوون بچنە بەلەمێکی چووپەوە

ليست هناك تعليقات

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تەمموز، ڕایگەیاند قاچاغچییەک بە زەبری هێز و ترساندن خێزانێکی کوردی ناچار کردووە بچنە ناو بەلەمێکی چووپەوە و بە ڕێگەی ئاوی بیانگەیەنێتە وڵاتی بەریتانیا، لە هەمان کاتیشدا بەنزینی بەسەردا کردوون. 

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "پەنابەرێک بەناوی (ع،م) و خێزانەکەی، بەزەبری هێز و ترساندن لەلایەن قاچاغچییەکەوە خراونەتە ناو بەلەمێکی چووپەوە و دواتر بەنزینی بەسەردا کردوون، تاوەکو بە ڕێگەی ئاویدا بیانگەیەنێتە وڵاتی بەریتانیا". 

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق لە زاری ئەو پەنابەرە کوردەوە دەگێڕێتەوە، "قاچاغچییەکە لە کوردستانەوە بەڵێنی پێدابوون بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بیانگەیەننە بەریتانیا، بۆ ئەو مەبەستەش 30 هەزار دۆلاری لێ وەرگرتبوون، بەڵام بردوونیەتە سەر دەریا بۆ ئەوەی بە ڕێگەی ئاوی بیانگەیەننە وڵاتی مەبەست". 

پەنابەرەکە بە فیدراسیۆنەکەی وتووە، "دوای ئەوەی من و خێزانم ناڕەزایەتیمان دەربڕی قاچاغچییەکە چەقۆی لێدەرهێناین و هەڕەشەی لێکردین، بەناچاری لەبەر ئەوەی خێزانەکەم دووگیان بوو و مناڵەکانمان ترسا بوون چووینە سەر چووپەکە، دواتر قاچاغچییەکە ئەو دەبە بەنزینەی پیویستمان بوو تا لەکاتی نەمانی بەنزین بەکاربهێنرێت بە من و خێزان و منداڵەکەمیدا ڕشت". 

فیدراسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەوەی ئەو خێزانە بە کاریگەری بەنزینەکە جەستەیان سوتاوە ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif