کازمی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان

ليست هناك تعليقات

وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی، ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەمموز، ڕایگەیاند سەرکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان. 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق، عوسمان غانمی کردووە.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بە تایبەتی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و ناوچە سنوورییەکان، کراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەو دۆخە سەختە کردووە کە عێراق و هەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕن بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی کە هەماهەنگی و هاوکاریی هەردوولای پێویستە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

عوسمان غانمی ڕایگەیاندووە "سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان".

لەلای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان "ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتیی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دەربڕی، لە چوارچێوەی دەستوور بە جۆرێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بن و لە بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif