ترامپ: باوەڕم بەم دەرمانە هەیە بۆ چارەسەری كۆرۆنا

ليست هناك تعليقات

 
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت باوەڕی بە دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکوین بۆ رێگری لە تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە، کە لە بنەڕەتدا دەرمانەکە بۆ چارەسەری مەلاریا بەکاردەهێنرێت. ترەپم دەڵێت دەرمانەکەی بەکارهێناوە و سوودیشی لێی بینیوە.

دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەڤانانی گوت ئەو باوەڕی بە حەبەکە هەیە و چەندین کەسی دیکەش هاوڕان لەگەڵ ئەو کە هایدرۆکسی کلۆرۆکوین سوودی بۆ کەمکردنەوەی مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا هەیە.
ترەمپ گوتی: "من تەنیا دەمەوێ ژیانی خەڵک رزگاربکەم، ئینجا لە رێگەی هایدرۆکسی بێت یا هەر شتێکی دیکە. تەنیا دەمەوێ ژیان رزگاربکەم. ئەگەر ژیانی خەڵک رزگاربکەی ئەوا زۆر باشە".

ترەمپ هەروەها گوتی: "من کەسێک بووم کە باوەڕم بە هایدرۆکسی هەبوو، من خۆم بەکارم هێناوە و هیچ کێشەشم لەگەڵی نەبووە. زۆر خەڵک لەگەڵم هاوڕان. ئەنجامی پشکنینەکانیش باشبوون و ئەوانیش رێزیان لێی گرت، بابزانین چۆن دەبێت".

سەبارەت بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، کە ئێستا گەورە کۆمپانیاکانی بواری دەرمان لە ئەمریکا لەوانە مۆدێرنا و ڤایزەر کاری لەسەر دەکەن. ترەمپ گوتی: "کاری باش لەسەر ڤاکسین دەکەین. بەرەوپێشچوونی باشیش لە رووی دەرمانسازییەوە بەدیهاتوون. ئەمە زۆر گرنگە

هایدرۆکسیکلۆرۆکوین یا کلۆرۆکوین لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەمریکا خرایە تاقیگەکان بۆ ئەوەی بزانرێت ئاخۆ بۆ کۆرۆنا سوودی لێ دەبینرێت یان نا. هێشتا ئەنجامی تاقیکردنەوەکان نەگەیشتبوونە کۆتایی، ترەمپ بەرگری لەو حەبە دەکرد، دەیگوت رۆژانە دەیخۆم بۆ ئەوەی تووشی کۆرۆنا نەبم.

ترەمپ ئەو کاتە بەرگری لە هایدرۆکسی دەکرد کە کۆرۆنا تەنگی بە وڵاتەکەی هەڵچنیبوو، گورزێکی گەورەی بە ئابوورییەکەی گەیاندبوو، خەڵکێکی زۆریش بەپەتاکە گیانیان لەدەستدابوو.

ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە 4 ملیۆن و نیو خەڵک تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی 155 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هایدرۆکسی لەلایەن دکتۆر فاوچی، پزیشکە ناودارەکەی کۆشکی سپی رەتکرایەوە، دواتریش رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بۆیان دەرکەوت کە ئەم حەبە زەرەری زیاترە لە سوودەکانی، زیانەکانیشی لە چوارچێوەی نەخۆشییەکانی دڵدا خۆیان دەبیننەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif