بەفەرمی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری كرا

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە نەیانتوانیوە مانگی نوێ کە مانگی زیلحەجەیە ببینێت، بۆیە سبەینێ سێشەممە تەواوکەری مانگی زیلقەعدە دەبێت. بەوەش رۆژی 31-7-2020 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت. 

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند، هەموو جیهان و هەرێمی کوردستانیش، بۆ جەژنی قوربان پابەندن بە بڕیاری لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە سعودیە.

سبەی سێشەممە، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژن دەدات.

د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگارەکان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت و بڕیار لەبارەی دوایین رێکاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا دەدەن.

لە جەژنی قوربان موسڵمانان سەردانی یەکدی دەکەن بۆ جەژنە پیرۆزە و شیرینی و چکلێت بەسەر یەکدا دابەش دەکەن، بەڵام رەنگە ئەمساڵ رێکارەکانی رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە سەردانیکردنی موسڵمانان نەدات. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان گوتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی رێنمایی نوێ، هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان و رۆژانی جەژنی قوربان دەدرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif