تاكەی پەرلەمان سزا بدرێت؟

ليست هناك تعليقات

دیاری محمد نووری
-

هەرچەندە هەڵەیە کە هەرێمی کوردستان بە وڵاتێکی پێشکەوتوو بەراورد بکرێت، بەڵام هەندێجار بەراوردکردن بۆ بەرەوپێشچوون کارێکی پێویستە.

تاکەی پەرلەمانی کوردستان کە بەرهەمی خەباتی هەموو خەڵکی کوردستانە، هەر ساڵێک و هەر خولێک و هەر جارە بە بیانویەک لەلایەن حزبێکەوە سزا بدرێت و زەبوون بکرێت؟

پەرلەمان گەورەترین مەرجەعی هەرێمی کوردستانە ناکرێت بە دەستێوەردانی یەک حزب و بە زەبری هێز و دەسەڵات دابخرێت یان کارەکانی پەکبخرێت، یان بە دروستکردنی (زۆرینەیەکی نائاسایی) بە ئارەزووی حیزبێک یاریی پێبکرێت.

لە هەموو جیهاندا ململانێی سیاسیی لەنێوان حیزبەکاندا کەم و زۆر هەیە، بەڵام کاتێ ململانێکان ببنە هۆی داخستنی دەرگای پەرلەمان یان پەکخستنی ئەرکەکانی، ئەو ململانێیە شەرعی نییە و لە ڕێڕەوی خوی لایداوە.

ئێستا هەمووان بە خودی

پەرلەمانتارەکانیشەوە ئەوە دەڵێن کە پەرلەمان ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی بەباشی ئەنجامبدات، رەنگدانەوەکەشی بەڕوونی دەبینین کە پەرلەمان لە دۆڵێکەو ژیان و گوزەرانی خەڵک لە دۆڵێکی تر، بۆیە پێویستە یاریکردن و زەبونکردنی پەرلەمان بەس بێت و هەموو لایەک هەوڵ بدەین ئەو دامەزراوە گرنگە بخەنەوە سەر سکەی خۆی و ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییە بخەنە ئەستۆ، چونکە ئەمە ڕێخۆشکەر دەبێت کە کارەکانی حکومەتیش بچێتە سەر سکەی دروست و ببێتە جێی رەزامەندی خەڵک و بەمەش خەڵک لەگەڵ دامەزراوەکان ئاشت بکرێنەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif