گۆڕان تێناپەڕێندرێت

ليست هناك تعليقات

كوردستان ئەحمد
-
بزوتنەوەی گۆڕان، وەك بزوتنەوەیەكی جەماوەریی بەبێڕێكخستنی سیاسی و ئەمنی لە 25-7دا و لە 11 ساڵ پێشئێستاوە توانی بەدەموچاوی نوێ و و كار و بەرناكەی نوێوە، بچێتە ناو كایەیی سیاسیی لە باشوری كوردستاندا ، توانی لەپەرلەماندا گۆڕانكاریی دروست بكات و هێزێكی نوێ بنێرێتە ناو پەرلەمان وكایە سیاسیەكەوە، كە دواجار توانی چەندین كار بكاتكە ئێستا بەرهەمەكەی لە هەرێمی كوردستان و كایە، سیاسیەكەدادەردەكەوێت.

سەرەڕایی ئەوەی گۆڕانكاریی ڕیشەیی دروست كرد لە تەمەنێكیكورتتدا، بەڵام ئەو بزوتنەوەیە لە قۆناغی ئێستادا لە ڕەخنە و پێشنیاریی زۆر جدیی بەدوور نییە و توانیویشیەتی لە ستایشیی جەماوەر بەردەوام بێت، لێرەدا یەك دوو سەرەقەڵەم دەربارەیكارەكانی بزوتنەوەكە لە رووی گرنگی و ڕەخنەوە شیدەكەمەوە .

كە بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات و دەیكاتە بزوتنەوەیەكیسیاسیی بەهێز و گەورە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و ناوچەیی سەوزی بەنیلی داپۆشراو زیاتر نیلی دەكات و پەلدەهاوێژێت بۆ دەرەوەی ناوچەیی سەوز و كایەیی سیاسیی و ئابوری بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات.

رەخنەكان لە گۆڕان

یەكێك لە هەرە ڕەخنە گرنگانەی كە لە بزوتنەوەكە دەگیردرێت و پێویستە سەركردایەتی ئەو خزبە گۆڕانكاریی تێدا بكات و بەدوییدا بڕوات، بریتییە لە پرسیی دۆسییە نێودەوڵەتیەكانی ئەوحزبە، كە لە سەرەتاوە تاكوو ئێستا نەیتوانیوە لە هاوكێشەنێودەوڵەتی و وڵاتە دراوسێكاندا رۆڵێكی زۆر باش ببینێت و دۆستایەتی دراوسێكانی بەدەست بهێنێت.

كاتێك نەوشیروان مستەفا میوانداریی دەكرێت لە لایەن سەرۆككۆماریی توركیا رەجەب تەیوب ئەردۆغانەوە، دەبوو بزوتنەوەكەقبوڵی ئەو میواندارییە بكات و بیرو پرۆگرامی خۆیی بۆ پرسەنێودەوڵەتیەكان و دۆستایەتییەكانی نێوان خۆیی و وڵاتانیدراوسێ بەتوركیا بدات.

چونكە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەیی كە كاریگەریی ڕاستەوخۆییسیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی جیهان و كوردستاندا هەیەبۆیە نەدەبوو بزوتنەوەكە ئەو كایەیە فەرامۆش بكات و لە دواینەوشیروان مستەفاش هەمان كار دووبارە كرایەوە، كە كونسوڵیتوركیا سەردانی بزوتنەوەكەی كرد ، رێكخەریی گشتییبزوتنەوەكە عومەریی سەید عەلی پێشوازیی لێنەكرد.

لەلایەكی تریشەوە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی پێشوازیەكی باش لە ئێران و داواكاریەكانی بۆ دانیشتن و لێكتێگەیشتنی نێوانیانئەنجام بدات، كە فەرامۆشكردنی وڵاتێكی گەورەیی وەك ئێرانبۆخۆی جۆرێكە لە خراپی لەكار و كایە سیاسیەكاندا، چونكەئەگەر ئێران هێندەی توركیا كارییگەریی لەسەر هەرێم نەمبێتبێگومان زیاتریی هەیە.

لەلایەكی تریشەوە دەبوو بزوتنەوەكە لەگەڵ ئەمریكا بەتابەتی و ئەوروپا بەگشتی ڕۆڵێكی باشیی ببینیایە و دۆستایەتیەكی زۆرباشیی دروست بكردایە، چونكە ئەو دۆسیە نێودەوڵەتیانە بۆناوخۆیی هەرێمی كوردستان كارییگەریی دەبێت و دەبێتەپشتیوانی یاخود هەماهەنگی لەگەڵ جیهاندا.

ئێستا بزوتنەوەكە هیچ پردێكی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەیخۆیی لە ئەوروپا و ئەمریكا نییە، ئەوەش مەترسیەكی گەورەیەلەسەر ئەوەی كە بزوتنەوەكە نەیتوانیوە ئەو كارە زۆر باشتربكاتكە دەبوو بیكردایە و دەبێت لە ئایندەدا بتوانێت ئەو لینكەنێودەوڵەتیانە بەشێوەیەكی گرنگ دروست بكات.

لە ئاستی خزبیشدا پێویستە لە هەریەكە لەوڵاتانی دراوسێ و ئەمریكا نوێنەرایەتی فەرمی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو لینك و لۆبییە بەهێزانەیی كە لە جیهاندا دروست دەكرێت ئەوانیش بتوانندروستی بكەن بۆ بەهێز بوونی خۆیان.

پشتیوانیەكان لە گۆڕان

لەگەڵ ئەوەی بەهۆیی خراپیی دۆخی ئێستایی میدیاییبزوتنەوەكە و هەروەها بەهۆیی خراپیی ئەدای پێشكەشكردنیبەرنامەكانی بزوتنەوەكە لە ئێستادابزوتنەوەكە پردی نێوان خۆییو خەڵكی تاڕادەیەك لەدەستداوە، بەڵام ئەوەی كە سورە لەسەرئەوەی كەبەرنامە و كارەكانی لە بواریی دەوڵەتداریی و چاكسازیی و كاریی پەرلەمانیدا بەردەوام بێت ئەوە یەكێكە لەوپشتیوانیەیی كە دەیسەلمێنێت بەڕاستی ئەو بزوتنەوە نیەتیڕاستەقینەی جێبەجێكردنی چاكسازیی ڕیشەیی هەیە لە هەرێمیكوردستاندا

ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەكی بەهێزیلەبەردەستدایە و جێبەجێی دەكات كە بریتییە لە چاكسازییڕیشەیی لە هەرێمی كوردستاندا بۆ هەموو بوارەكان، ئەمەپڕۆژەو كاریی بزوتنەوەكەیە كە دەیسەلمێنێت ئەوان نیەتیڕیشەیییان بۆ پرسی چاكسازیی ڕیشەیی لە ئاستی هەرێمیكوردستاندا هەیە.

ئێستان بزوتنەوەكە سەرقاڵی رێكخستنەوەی نێوماڵی خۆیی و لایەنگران و بنكە و بارەگاكانیەتی، ئەوەش جۆرێكە لەرێكخستنەوەی هەیكەلی كە هەموو بزوتنەیەكی باش و دروستدەبێت ئەو كارە بكات و بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی كە دەیەوێتبمێنێتەوە و لە ناوخەڵكدابێت.

بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستاو لە ڕابردووشدا لە ناو خەڵكدا بووەئێستاش دەیەوێت هەر لەناو خەڵكدا بمێنێتەوە ئەوەش بۆخۆییپڕۆژیەكی گرنگە و دەبێت بزوتنەوەكە گرنكی بەو خاڵە بدات و بەردەوام بێت لەسەریی.

گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەناو بزوتنەوەكەدا گرنگیەكی گەورەییهەیە كە بزوتنەوەكە سەرقاڵی جێبەجێكردنیەتیی و ئەمەدەیسەلمێنێت كە بزوتنەوەكە دەیەوێت لەناو خەڵكی كوردستاندابەتەواوەتی بمێنێتەوە و ئامانج لە دەسەڵاتداریی لای بزوتنەوەكەتەنها ئەوە نییە كە بمێنێتەوە وەك دەسەڵات بەڵكو گۆڕانكاریەكاندەیانەوێت بڵێن كە ئەوان لەسەر بناغەیی ڕیشەیی بوون لەچاكسازیدا.

ئێستا بزوتنەوەكە سەرقاڵیی دروستكردنی تۆڕێكی بەهێزییمیدیاییە ئەوەش یەكێكە لەو كارەگرنگانەی كە كایەیی سیاسیی و ئابووری بزوتنەوەكە بەرەو پێشەوە دەبات و دەیباتەوە ناو خەڵكیكوردستان و كارییگەریی گەورەشیی لەسەر كار و بەرنامەكانیبزوتنەوەكە دەبێت لەگەیاندنی بە خەڵك.

دەبێت چی بكرێت؟

بزوتنەوە گۆڕان پێوستە بەردەوام بێت لە پڕۆژە یاساییچاكسازی ڕیشەیی و لەناوجەرگەیی حكومەتی هەرێمیكوردستانەوە كار بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان بكات ئەوەشدەبێت هۆیی ئەوەی كەبزوتنەوەكە ئەو بەڵێنانەی كە داویەتیجێبەجێیان بكات

پێویستە بزوتنەوەكە كایە ئابووریی و سیاسیەكانی بەتەواوەتیجێبەجێ بكات و بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی كە دەیەوێت وەكبزوتنەوەیەكی مەدەنی دوور لە دەستی چەكداریی بە شێوەیەكیمەدەنیی دەیەوێت كایەی هەرێم لە قۆناغێكی خراپدا بباتەقۆناغێكی باشتر.

دەبێـت خەڵك لە هیوا بڕاویەوە بگەیەنێتە قۆناغی هیوا بە مانەوە و گۆڕانكاتری ڕیشەیی و تا بۆیی بكرێت لە ڕەگی ڕاستەقینەیگۆڕانكاریی كە بریتییە لە خەڵك نزیكتر ببێتەوە.

دەبێـت لە رووی نێودەوڵەتیەوە گرنگی بە دۆستایەتی و پەیوەندیەكاین لەگەڵ جیهانی دەرەوە بەتایبەتی ئەمریكا بدات بۆئەوەی بزوتنەوەكە بتوانێت ڕەگێكی ڕیشەیی لە هەرێمیكوردستاندا و لە جیهاندا دابكوتێت و هیچ لایەنێك نەبێتە جێگەییمەترسی بۆسەر بزوتنەوەی گۆڕان.

مانەوە لەسەر كار و بەرنامەیی ڕیشەیی چاكسازیی لە هەرێمیكوردستاندا گرنگترین خاڵی مانەوەی بزوتنەوەكەیە و دەبێتبەردەوام بێت لەسەر ئەوەی بەڵێ بزوتنەوەكە دەیەوێتگۆڕانكاریی ڕیشەیی ئەندام بدات.

گۆڕان لە ئێستادا مۆدێلێكی نوێی كاریی سیاسیە لە هەرێمیكوردستاندا و دەتوانێت بەو شێوە بەهێزە بەردەوام بێت و ئەوشكڵە كار كردنەش تا ئێستا لە هەرێمی كوردستانداتێنەپەڕێنراوە و گۆڕان وەك مۆدێلێك خەریكە دەبێتە سیستمێك بۆئەوانەی دوایی خۆیان كە دەیانەوێ بێنە كایەی سیاسەتەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif