تەندروستی، کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە

ليست هناك تعليقات


بە شێوەیەکی گشتی نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدانە، بەلام ئەگەر هەیە ئەندامەکانی تری لەشی مرۆڤ، بە تەنها یان لەگەڵ کۆئەندامی هەناسەداندا دووچاری ئەم نەخۆشییە ببن.
کۆئەندامی هەرس یەکێک لەو کۆئەندامانەیە کە جاری وا هەیە خۆی بە تەنها، دور لە کۆئەندامی هەناسەدان تووشی ئەم نەخۆشیە دەبێت، بە گوێرەی زانیاریە پزیشکیەکان، ١٠٪ نەخۆشەکانی کۆرۆنا، تەنها کۆئەندامی هەرسیان بەردەکەوێت، نەخۆشەکە ئارەزوی خواردنی کەم دەبێتەوە و هەست بە تێری دەکات، دڵی تیکدەچێت و دەرشێتەوە، یان دووچاری سکچوون دەبێت، هەندێک جاری کەم هەست بە سکئێشە دەکات.
ریژەی ١٩٪ نەخۆشەکان جگەریان بریندار دەبێت و ئینزیمی جگەریان بەرزدەبێتەوە.
بۆیە لەم کاتەدا کە نەخۆشی کۆرۆنا بڵاوە، زۆر گرنگە کە نەخۆشەکان  بیریان بێت، هەر کەسێک نیشانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەرسی هەبێت،بە تایبەت ئەگەر لە دوو رۆژ زیاتر درێژە بکێشیت، دەبێت گومان لە ئەگەری توشبونی بە نەخۆشی کۆرۆنای گەدەی بکات، سەردانی پزیشک بکات و هەوڵی چارسەرکردنی خۆی بدات. لە کاتی کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵەدا پیسایی نەخۆشەکە ڤایرۆسی کۆرنای تێدایە، دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشەیەکە سودی لیوەربگیرێت.
گرنگترین چارەسەری  کۆرۆنای گەدە و ریخۆڵە، پشودان و کەرەنتینەکردنە، دەستشتن و دەستپاکردنەوەیە بە مادەی ئەلکول، خواردنی برێکی زۆرئاو و شلەمەنییە، دەبێ سکچون و رشانەوە چارەسەر بکرێت، ئەگەر ئاوی لەشی کەمبوبێتەوە دەبێت لە رێگەی دەماری خوێنەوە مغەزی پێبدرێت.


دکتور فایق گوڵپی
١٨-٧-٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif