نرخی نەوتی خاو بەردەوام لە دابەزیندایە

ليست هناك تعليقات


بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، مەترسی جارێکی دیکە داخستنەوەی بازاڕە ئابورییەکان و کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو سەریهەڵداوە، ئەوەش وایکردوە نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر 2% دابەزێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت 88 سەنت دابەزی، کە دەکاتە 2.06%ی نرخەکەی و لەدواین مامەڵەدا بە 41.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک فرۆشرا.

نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 96 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 39.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی 96 سەنت دابەزی لە دواین مامەڵەدا بە 39.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا، واتا نرخەکەی بەڕێژەی 2.39% نزمبوەتەوە.

بەهۆی زۆربونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوێنێ حاکمی کالیفۆڕنیا فەرمانیکرد بە داخستنی یانە، رێستۆرانت، سینەما، باخچەکانی ئاژەڵان و مۆزەخانەوە و چەندین شوێنی دیکەی ویلایەتەکە بۆ راگرتنی زیادبونی بەردەوامی توشبوانی کۆرۆنا، لە ویلایەتی لۆس ئەنجلوسیش بڕیاردرا بەهۆی زۆری رێژەی کۆرۆناوە ساڵی داهاتوی خوێندنی وانەکان لە رێگەی ئۆنلاینەوە بێت، ئەو هەنگاوانەش نیشانەن بۆ ئەگەری دوبارە داخستنەوەی تەواوی وڵاتەکە.

شارەزایانی ئابوری لەوبارەیەوە دەڵێن، "زۆربونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهاندا وایکردوە، وەبەرهێنەران نیگەرانی وەستانی گەشەسەندنی بازاڕە ئابورییەکان و کەمبونەوەی خواست بن لەسەر ئەو بەرهەمە بن، هەر ئەوەش وایکردوە وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک+ کۆببنەوە بۆ کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتودا".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif