ترەمپ: لەگەڵ فاوچی هاوڕانیم، بەڵام پەیوەندیمان باشە

ليست هناك تعليقات

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، هەرچەندە لەسەر هەندێک پرس لەگەڵ دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی هاوڕا نییە، بەڵام پەیوەندیی لەگەڵیدا باشە.

دکتۆر ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە هەستیاری و گوێزراوەکان دوای ئەوەی چەندین جار هۆشداریی لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دا، بەڵام لەلایەن کۆشکی سپییەوە پەراوێزخرا. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "من پەیوەندیێکی زۆرباشم لەگەڵ دکتۆر فاوچی هەیە و بۆ ماوەیەکی درێژە هەر وابووە. هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیم لەگەڵی باشبووە. من بە کەسێکی زۆر باشی دەبینم. من هەموو جار لەگەڵی هاوڕانیم. وەکو خۆتان دەزانن، من سنوورەکانم بە رووی چیندا داخست. من قەدەخەی گەشتکردنم بەسەر چیندا سەپاند کە بە چڕی کۆرۆنای تێدا بڵاوبووبووەوە. ئێمە ژیانی دەیان هەزار خەڵکی خۆمان پاراست. دکتۆر فاوچیش دان بەوەدا دەنێت کە ئەوە بڕیارێکی باشبوو. بڕیارەکە زۆر دەستبەجێ بوو."

ئەوە لە کاتێکدایە کە دکتۆر فاوچی لە ساڵی 1984ەوە لە بواری بڵاوبوونەوەی پەتاکاندا راوێژکاری یەکەمی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بووە و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناشەوە لە ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە وەکو ئەندامێکی سەرەکیی تیمی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکرا.

دوای ئەوەی کە داوای کرد قەدەخەی هاتووچۆ درێژبکرێتەوە و رێکارەکان تووندبکرێن، لەلایەن کۆشکی سپییەوە پەراوێزخرا، لەبەر ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا پێیوایە دەبێت بازاڕەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی ئابووریی وڵاتەکەی هەستێتەوە سەر پێ. 

زیادبوونی ژمارەی تووشبووان لە ئەمریکا مشتومڕی لەسەر کردنەوەی قوتابخانەکان دروستکردووە و دۆناڵد ترەمپ پێداگری دەکات کە دەبێت لە پاییزی ئەمساڵدا قوتابخانە و زانکۆکان بکرێنەوە، لە کاتێکدا کە پسپۆڕە پزیشکییەکان هۆشداری دەدەن ئەگەر وڵاتان رێکاری تووند نەگرنەبەر، ئەوا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا سەختتر دەبێت. 



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif