وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەمموز، ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە لە ڕۆژی یەکی ئابەوە تا کاتێکی نادیار، هاوردەکردنی هەنار، هەنجیر، سێو، شووتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوین لە دەرەوەی وڵاتەوە قەدەغە بکەن.
بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی لەسەرە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کراوە، بڕیار دراوە لە ڕۆژی یەکی ئابی 2020ـەوە تاوەکو کاتێکی نادیار و لەپێناو "پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵیی جووتیارانی خۆماڵی"، هاوردەکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکانی وەک (هەنار، هەنجیر، سێو، شووتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوین) قەدەغە کراون.
هەر لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە کە "هەر قاتعێک لە عەلوەکان بەروبوومی قەدەغەکراوی لێبگیرێت، سزا دەدرێت و قاتعەکەی بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق