د.سەلام عبدلكریم
پێشووتن
كاتی خۆی، كه‌هێشتا هێزی پێشمه‌رگه له‌كه‌ركوك‌و ناوچه كوردستانییه‌كان مابوو، حكومه‌تی عێراق فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی نارد ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا بگرێته‌وه‌و بیخاته‌وه ژێر ركێفی خۆی، دیارده‌یه‌ك جێی سه‌رنج‌و تێڕامان بوو، یه‌كه‌م شێوازی ده‌ركه‌وتنی زه‌یدی وه‌ك فه‌رمانده‌و پله‌دارێكی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وكاتی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌خۆی له‌فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری‌و شان‌و شكۆ‌و هه‌یبه‌تی سه‌ربازیی‌و به‌رگریدا ده‌بینیه‌وه.
ئه‌وانه‌ی له‌بواری سه‌ربازی‌و به‌رگریدا شاره‌زان باشتر ده‌زانن، كه‌فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری ته‌نها چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌و رێ‌و شوێنه سه‌ربازییه‌كان نیه، ته‌نها مانۆڕی سه‌ربازی‌و نمایشی جه‌نگی نیه، به‌ڵكو فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی شۆڕش‌و ورد ده‌بێته‌وه بۆ سه‌رجه‌م كایه‌و بواره‌كانی ژیان، كه‌ئێمه لێی بێبه‌شین.
ده‌ركه‌وته‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگریی
ده‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه‌ی زه‌یدی بریتی بوو له‌چه‌ند ساتێكی زۆر كه‌م له‌كه‌شو هه‌وایه‌كی شان‌و شكۆیی پڕ له‌سیسته‌م‌و دیسپلینی سه‌ربازیدا، كه‌خۆی له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كه‌یدا ده‌بینیه‌وه بۆ په‌لاماردانی كه‌ركوك، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌جلێكی كوردی شل‌و شێواو‌و نارێكوپێك‌و شپرزه، سه‌رباری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناڕێكخراو، به‌جۆرێ جگه له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌ر فه‌رمانده‌و له‌لایه‌ك‌و له‌حزبێكه‌وه وه‌ڵامی زه‌یدی‌و حكومه‌تی عێراقی ده‌دایه‌وه، كه‌گوزارشت بوو له‌نه‌بوونی فه‌لسه‌فه‌و ئه‌ته‌كێتی سه‌ربازی‌و به‌رگریی.
ئه‌و رووداوه بوو بۆ ئه‌وه‌ی تائه‌مڕۆ ئێمه له‌م هه‌رێمه به‌هۆی بێبه‌رنامه‌یی حكومه‌ت‌و هه‌وڵی ملشكاندنی یه‌كتری‌و خۆخۆریی‌و تاڵان‌و بڕۆییه‌وه تێبگه‌ین، كه‌چه‌ند لاواز بووین‌و رۆحی به‌رگری‌و فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگریمان نه‌ماوه، نه‌ك ته‌ها له‌بواره سه‌ربازییه‌كه به‌ڵكو له‌هه‌موو بواره‌كاندا، حكومه‌ت كاتێك باس له‌شۆڕشی كشتوكاڵی ده‌كات، ته‌نها قسه‌یه‌و كردارێكی نیه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌مووو به‌روبوومه كشتوكاڵیه ئه‌مساڵ بۆ وێران ده‌بوو، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا بازرگانی هاورده‌نی‌و نارده‌نی كشتوكاڵی وه‌ك هه‌موو بواره‌كانی تر دراوه‌ته كه‌رتی تایبه‌ت‌و ته‌نده‌ر‌و ئه‌م سه‌فقه‌و ئه‌و سه‌فقه‌ی ئاشكرا‌و ژێر به‌ژێر.
ته‌نانه‌ت له‌حكومه‌ت گه‌ڕێ وه‌ك تاكیش له‌و رووه‌وه وێران بووین، چه‌ندمان ئالوده‌ی یاری‌و ته‌كنه‌لۆجیا‌و پۆپجی بووه نه‌ك ته‌نها مناڵه‌كانمان وابڕوات نه‌ك دوژمن‌و داگیركه‌ر بگره گه‌ر دزێكیش بێته نێو ماڵه‌كان ره‌نگه به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به‌پۆپچی‌و نێته‌وه نه‌توانی به‌رگری له‌ماڵه‌كه‌ی خۆشت بكه‌ی. بۆیه كاتێك هه‌موو كاره‌كان له‌بۆته‌ی نه‌وت‌و قازانجی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كاندا ده‌بینیته‌وه بۆ كه‌مینه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌وكاته كه داگیركه‌رێك دێت‌و سێ له‌سه‌ر چواری نیشتیمانه‌كه‌ت داگیر ده‌كات، نه‌ك ناتوانی به‌رگری بكه‌ی، به‌ڵكو به‌هۆی ترسنۆكی‌و پاراستنی پێگه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌ته‌وه ده‌شبیته چاوساغ‌و كه‌واسووری به‌ر له‌شكریان. ئه‌دی ئیدی كوردبوونی ئێمه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی خۆشه‌ویستی نیشتیمان چیه، كه‌شتێك نه‌بێ ناوی فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری بێت؟! ئه‌ی مناڵ‌و نه‌وه‌كانمان‌و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانمان به‌ره‌و چ ئاینده‌یه‌ك ده‌ڕۆن له‌دۆخێكی ئاوادا؟
ئه‌ركی تاك له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكی خه‌مسارددا
زۆر وتراوه له‌مه‌ڕ بێتوانایی حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات‌و نه‌بوونی پرۆژه‌و به‌رنامه له‌هه‌موو بواره‌كان، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر ئاستی تاك‌و په‌روه‌رده‌ش هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه سه‌خت بێ مشورێكی ئه‌وه بخۆین لانیكه‌م فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان له‌خۆمان‌و مناڵ‌و قوتابخانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌و مزگه‌وت‌و ناوه‌نده‌كانی تردا په‌ره پێبده‌ین‌و چاوه‌ڕێی حكومه‌وت پارته سیاسیه‌كان نه‌بین، چونكه ئه‌وان ته‌نها له‌خه‌می خۆیان‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندان نه‌ك میلله‌ت‌و بگره ئه‌وه‌تا برسیترمان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی نه‌مان بپه‌رژێته سه‌ر لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچوونی مافه‌كانی ترمان، به‌ڵام مانه‌وه‌ی مرۆڤ په‌یوه‌سته به‌فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگری‌و جه‌نگی مانه‌وه‌و ژیان له‌پێناوی به‌گژاچوونه‌وه‌ی نادادیه‌كان‌و بونیانانی مرۆڤێك، كه‌پڕ له‌هیوا‌و ئومێد‌و گیانی به‌رگری بێت. به‌شی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر‌و ناوچه‌كه‌و جیهانیش فه‌لسه‌فه‌ی به‌رگریان فه‌رامۆش نه‌كردووه، ته‌نها ئێمه نه‌بێت، كه‌به‌رپرس‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مان وه‌ك شوان به‌دیار بیره نه‌وت‌و گرێبه‌ستی نه‌وتیه‌كانیه‌وه دانیشتووه‌و مێشێك میوانی نیه، واده‌زانێ ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌پێناوی ئازادیۆ‌و سه‌ربه‌ستیدا رژاوه بۆ ئه‌وان رژاوه، كه‌جورئه‌تی به‌گژاچوونه‌وه‌ی داگیركردنی خاك‌و ئاوی نیشتیمانه‌كه‌شیان نه‌ماوه، ته‌نها خه‌یاڵی بیره نه‌وته‌كان نه‌بێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق