ئێران: حکوومەتی واشنتن نابێتە پێوەری هیچ شتێک

ليست هناك تعليقات


سەرۆککۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی، ڕۆژی چوارشەممە 15ی تەمموز، بەبۆنەی تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و پێنج کۆ یەک وتی کە حکوومەتی واشنتن نابێتە پێوەری هیچ شتێک. 

ڕۆحانی دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران، وتی "مەبەستی ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەنها بەرژەوەندییەکانی ئێران یاخود پەیوەندییەکانی وڵاتانی ناوچەکە نەبووە" و وتی، "ئەگەر وڵاتانی چوار کۆ یەک [ڕووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا و چین + ئەڵمانیا] بەوریایی ڕەفتار نەکەن و بکەونە ژێر کاریگەریی ئەمریکاوە. بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکان زەرەزمەندی یەکەم دەبن و ئەم ڕەوشە زیان بە هەمووان دەگەیەنێت".

سەرۆککۆماری ئێران، حەسەن ڕۆحانی باسی لەوەش کرد کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی وەک هەڵگرتنی سزای فرۆشتنی چەکدایە کە یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ڕایگەیاند، "حکوومەتی ئێستای واشنتن ناتوانێت ببێت بە پێوەری هیچ شتێک چونکە لەئێستادا ئەمریکا لە یونیسکۆ و چەندین دەزگای نێودەوڵەتیی تایبەت بە ئاو، تەندروستی و ژینگە دەکشێتەوە. هەموو دۆستەکانی ئەمریکا و بەشێکی گرنگی گەلەکەشی باوەڕیان وایە ئەم هەنگاوانە هەم زیان بە ئەمریکا و هەم بە دۆستەکانی ئەمریکا دەگەیەنن".







ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif