والی داعش كوژرا

ليست هناك تعليقات

وتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەمید یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوژرانی والی بەغداد سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند. 


عەمید یەحیا ڕەسول لە ڕاگەیەنراوێكدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، پشتبەستن بە زانیاری ورد، هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، والی بەغدا سەربە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ناسراو بە عومەر شەلال عبێد و یاریدەرەکەی بۆ کاروباری ڕاگەیاندن، لەیس جەمال ناسراو بە ئەبو بەرا کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتێكی عەرەبییە، کوشتووە. 

گوتەبێژی فەرمیی بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، کە پێشتر هێزەکانی سەربە دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بەناو والی پێشووی بەغدا، تیرۆریست ئەحمەد عیسا ناسراو بە ئەبو تەڵحەیان کوشتبوو کە دواتر عومەر شەلال عبێد جێگای گرتبووەوە.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif