نرخی نەوت بەرز بوویەوە

ليست هناك تعليقات


بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ سەرووی 44 دۆلار. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە بازرگانانی نەوت نیگەرانی کاریگەرییەکانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنان لەسەر کەمکردنەوەی خواست بۆ ئەو کاڵا ستراتژییە. هەر ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوت سنوورداربن لە رۆژی پێنجشەممە.

کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاند، قەبارەی نەوتی یەدەککراوی ئەمریکا رووی لە بەرزبوونەوەیەوە بەو هۆیەشەوە خواست بۆ بەکارهێنانی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە نرخی نەوتی برینت بەرێژەی ٪1 بەرزبووەە و بە 44 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهەمان رێژە، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبووەوەو هەر بەرمیلێک بە 41 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو 4 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوت بە یەدەکی نەوتی ئەمریکا زیادبووە و قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا گەیشتووەتە 536 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل، ئەوەش بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوتی سنووردارکردووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif