دوای سێ رۆژ لە ناردنی کەشتیی ئەمەلی عەرەب بۆ مەریخ، لە یەکەمین ئەرکی لەو شێوەیەدا، چینیش دەیەوێ بچێتە مەریخ. چین جارێکی دیکە توانای خۆی لەبواری بۆشایی ئاسمان و وزەی تەکنەلۆژیدا نمایشکرد.
لۆنگ مارس 5 وای 4 ناو و جۆری ئەو کەشتییەیە کە چین سەرلەبەیانی پێنجشەممە 23ی تەممووزی 2020 لە هەرێمی هاینانەوە لە باشووری ئەو وڵاتە رەوانەی مەریخی کرد.
چاوەڕێدەکرێت دوای چەند کاژێرێک دەسەڵاتدارانی چین دوایین زانیارییەکان لەبارەی رێڕەوی کەشتییەکە رابگەیێنن.
چین ئاماژەی بەوە کردووە، ئەرکی یەکەمی ئەو کەشتییە ئاسمانییە بۆ هەسارەی مەریخ شیکارکردنی جۆری ئەو خاکە دەبێت کە لەسەر هەسارەکە هەیە.
20ی تەممووزی ئەمساڵ و سێ رۆژ پێش چین، حکومەتی دوبەی لە بنکەی ئاسمانیی تانێگاشیمای ژاپۆنییەوە کەشتیی ئەمەلی ناردە مەریخ.
بە هەڵدانی "کەشتیی هیوا" ئیمارات بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە کەپسوولەیەک هەڵدەداتە ناو خولگەی پێشتر ئاشکرانەکراوی مەریخ کە بە هەسارەی سوور ناسراوە، ئەمەش پاش ئەوەی ساڵی رابردوو 8 ئاسمانناسی ئیماراتی ماوەی 8 رۆژ لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتیدا مانەوە لەپێناو بڕیاردان بۆ ناردنی کەشتییە ئیماراتییەکە بۆ ناو خولگەی مەریخ.
ئەرکی کەشتییە ئیماراتییەکە توێژینەوەیە لە کەشوهەوای مەریخ بەدرێژایی رۆژ و وەرزەکان. بەمەش کەشتییەکە دەبێتە یەکەم کەشناسی تایبەت بە هەسارە سوورەکە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق