تەلەڤزیۆنێکی سلێمانی، لە بادینان

ليست هناك تعليقات

ئەحمەد مستەفا
-
دروستبوونی میدیایەک لە سلێمانی کە کاریگەری لەسەر ڕایی گشتی دەڤەری بادینان و هەولێر هەبێت، دەبێتە باشترین بژاردەی هاوسەنگی کە تائێستا میدیایی سلێمانی کەمترین کات ڕای لەسەر هەبووە، میدیای حزب لاواز و ئەهلییەکانیش بێ کاریگەر و دەستەمۆن، سەرەڕای ئەوەی دەستبەرداری پاڵپشتییەکانیان نابن، ناشتوانن ڕای گشتی ئاڕاستە بکەن و لە سلێمانیش کەنیزەیەک دەکەن بە پاشا.

ئەم دۆخە چەقبەستووەی لە سلێمانی دروستیانکردووە، مردنێکی لەسەرخۆی ڕۆژنامەوانییە گەرچی نوێشببنەوە، ئێستا کە هەوڵ هەیە دامەزراوەی نوێ و کاریگەر میدیای سلێمانی بەو ئاڕاستەیە ببەن، ئەم میدیایانە نە هاوکارن و نەدەشتوانن دەستبەرداری پاڵپشتییە داراییەکانی هەولێر و بەغدا ببن، کە ناڕاستەوخۆ بۆ دروستکردنی فشارە لەسەر کێبڕکێی ئاست و شکاندنەوەی بۆ دروستنەبوونی ئەو میدیایەی کە خواستی پارتێکی لەسەر نییە، ئەمە دۆخە سیاسییەکەیە لەسەر ڕەگی میدیا.

پارتی لەشاری سلێمانی تەنها یەک کادری خۆی بەشایستەی پۆستە وزارییەکانی کابینەی نۆ دەزانێت، ئەندامانی مەڵبەندەکانی یەکێتی لە بادینان هیچ بەرکەوتەیەکیان لە کابینەکە نابێت. ئەمە دیارترین تێگەشتنێکە بۆ تەماشاکردنی دابەشبوونی سیاسەتی سەر میدیا لە ناو قەوارەی هەرێمی کوردستاندا و پارت و جوڵانەوەکانی دیکەش بەدەرنین، بەڵام لە شەڕی عوسمانی و سەفەویشدا هەر چاڵدێران دیارە.

پرسیارێک کە دروستدەبێت ئەوەیە، ئەگەر ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕی لەگەڵ دیموکرات و کۆمەڵە هەبوایە، بۆ میدیاکانی سلێمانی و هەولێر بە هەمان قەبارەی شەڕی پەکەکە و تورکیا دەبووە مانشێت و هەواڵ؟ کام میدیا ڕایی گشتی دروستدەکرد؟. ئەو پارتانە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووە خەباتی چەکدارییان دەستپێکردووە و بۆ میدیای کوردی زیاتر لە چەند بەهایەکی ڕۆژنامەوانییان هەیە.

لەئاستی ناوچەیش- دهۆک ، دەڤەری بادینان و هەولێر بابەت و کەرەستەی ڕۆژنامەوانی گرنگن، بەڵام سەرداری پێشەنگە میدیاییەکانی هەولێر ڕووداوەکانیان لە سلێمانیدا قەڵەم تیژکردۆتەوە و میدیاکانی سلێمانیش نەیانتوانیوە دەنگی ناڕازی و ڕازی و شاشەیەکی سلێمانییانە ببەنە بادینان و هەست بەو جۆرە جیاوازییە لە ڕۆڵی میدیا بکەن، کە ئەمە کەمتەرخەمی میدیایە نەک بیانووی دۆخی سیاسی.

نا ڕێکخراوەیی و هەبوونی پاڵپشتی جیاواز(دارایی - ئازادی)، هۆکارێکی دیکەن بۆ ڕەخساندنی فەوزای میدیایی، لە ماوەی تەمەنیدا پەرلەمان- یاسای(4)ی سەندیكای رۆژنامەنووسان، یاسای (10)ی چاپەمەنی، یاسای (11)ی بەدەستهێنانی زانیاری، یاسای (13)ی سندوقی خانەنشینی و یاسای (35) ی رۆژنامەگەری- دەرچواندووە،

هەندێکیان کاریان پێناکرێت و یاسای کاریش بۆ سەردەمی ڕۆژنامە دەگەڕێتەوە، بەهۆی جیهانگیری و سەدەی دراوەوە، کارەکە جۆرێک لەچێژی وەرگرتووە و لەنەبوونی ڕێکخستنیشدا هەمەجۆرە کەس ڕووی تێدەکەن، سەرباری ئەوەش نەبوونی دادگایەکی تایبەت بە کەیسی ڕۆژنامەنووسان بەشێکە لە فەوزاکە و هەستی پێناکرێت، ڕۆژنامەنووسان لەگەڵ تاوانباراندا لەیەک دادگادا دادگایی دەکرێن.

ناشێت بۆ هەنگاونان بۆ ئایندە برینەکان نەبینرێن و میدیا تەجاوزی کایە سیاسی و ڕێکخستنە سیاسییەکان نەکات
فشاری سەر ناوچەیەک، بە هاوسەنگی ناوچەیی و ڕەخنە بەهاوتای دەسەڵاتی یەکەم لەسەر شاشەکەی وەڵامنەداتەوە- دەبێت ئەو کاتە میدیا هەست بە سەنگی بکات، کە دوورە لەهەر شتێک بەهای کەمدەکاتەوە و دەنگی لە دەستدەدات.






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif