كازمی: بڕیاری قەدەغەی بۆچوونی سیاسی بۆ ئەم توێژە دەركرد

ليست هناك تعليقات

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەربڕینی بۆچوونی سیاسی لە سەرجەم بەرپرسان و کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان لە رێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە دەکات.

بەپێی نووسراوێکی نهێنی کە واژۆی فەریق روكن، محەممەد حەمید كازم، سكرتێری گشتیی مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی لەسەرە و لە 14/7/2020 دەرچووە کازمی بڕیاری داوە کە کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بۆیان نییە لە دەزگاکانی راگەیاندن یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچوونی سیاسی دەرببڕن.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: "بەپشت بەستن بە بڕگەكانی مادەی (9/یەکەم/أ-ج) لە دەستووری كۆماری عێراق. مادەی (74/یەکەم) لە یاسای سزادانی سەربازی ژمارە(19) بۆ ساڵی 2007 و مادەی (29) لە یاسای سزاکان بۆ هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆ ژمارە (14) بۆ ساڵی 2008. فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڕیاریدا هیچ كەسێك لە كارمەندانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەكان و فەرماندەكانیان بۆیان نییە لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆچوونی سیاسی دەرببڕن".

دوای دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، مستەفا كازمی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا كردووە، دیارترینیان دانانی سوپاسالاری عێراق و دانانەوەی عەبدولوهاب ساعدی بە سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆر، گەڕاندنەوەی عەمید یەحیا رەسول و دامەرزاندنی بە گوتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif