ئارتۆرۆ ڤیدال هۆشداریی ده‌داته یانه‌ی بارسێلۆنا و مه‌رجێك بۆ مانه‌وه‌ی له یانه‌ی بارسێلۆنا داده‌نێت.
ئارتۆرۆ ڤیدال، یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ده‌ڵێت ‘به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا كه راهێنانه‌كان ده‌كه‌م ده‌توانم بڵێم بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ یان زیاتر ده‌توانم له یاریكردن به‌رده‌وام بم، ژماره‌كان خۆیان ده‌دوێن، ئامێری GPS به وردی ژماره‌كانی راهێنانه‌كانی من ده‌خاته روو’.
هه‌روه‌ها ڤیدال ده‌ڵێت ‘جارێك دوو مانگ ماوه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه كۆتایی بێت، من ده‌مه‌وێت هه‌ست به‌وه بكه‌م له بارسێلۆنا یاریزانێكی گرنگم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ست نه‌كه‌م یاریزانێكی گرنگم ئه‌وا ناچارم بیر له رۆیشتن له یانه‌كه بكه‌مه‌وه’.
یاریزانه چیلییه‌كه ده‌شڵێت ‘من له بارسێلۆنا به كاتێكی خۆشدا تێده‌په‌ڕم، هاوڕێیه‌كانم باشن، خێزانه‌كه‌شم هه‌ست به دڵخۆشی ده‌كه‌ن لێره، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت هه‌ست بكه‌م له یانه‌كه‌م گرنگم، من نامه‌وێت بڵێم ده‌بێت هه‌موو یارییه‌ك یاریی بكه‌م، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م به‌شداریی یارییه گرنگه‌كان بكه‌م’.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق